
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,510 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,350 |
جوانیناسی و شیعری هێمن | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 8، دوره 3، شماره 1 - شماره پیاپی 4، آذر 1396، صفحه 167-188 اصل مقاله (734.11 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
نویسندگان | ||
جعفر قهرمانی* 1؛ سید اسعد شیخ احمدی2 | ||
1کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی | ||
2استادیار زبان و ادبیات فارسی دانشگاه کردستان | ||
چکیده | ||
جوانیناسی هەر لە سەردەمی سوقرات و بگرە کۆنتریشەوە بە فۆرم و شێوازی جیاواز لە لایەن فەیلەسووفانی یۆنانەوە لێکدانەوەی لەسەر کراوە. بیری تێڕامان لە جوانی لە سەردەمی کلاسیکدا گەیشتە چڵەپۆپەی گەشەکردن. مێژووی سەرهەڵدانی جوانیناسی بە شێوازێکی زانستی بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەم دەگەڕێتەوە. یەکەم جار فەیلەسووفی ئاڵمانی، ئەلێکساندێرکۆتلیب باوم گارتێن (١٧٦٢-١٧١٤)، زاراوەی جوانیناسی بەکار هێنا.ئاواز (مۆسیقا) بەشێک لە پێکهاتەی جوانیناسی و رەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعرە. لە راستیدا شیعر ئاخاوتنێکی ئاوازییە و هەست و سۆز دەبزوێنێ. هێمن لە زۆربەی شیعرەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە ئاوازی شیعری داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە ئاوازی ناوەوە و دەرەوە جوانییەکی تایبەتی بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆکی شیعرەکانی بەخشیوە و دەکرێ ئەم بابەتە وەک لایەنێکی جوانیناسی لە شیعرەکانیدا بپشکندرێ و بەرجەستە بکرێت.مەبەستی سەرەکی لە شرۆڤەی جوانیناسیی شیعری هێمن ئەوەیە ئەم بابەتە وەک تاقیگەیەک چاو لێکەین و بزانین شیعرەکانی چەندە لەم بوارەدا سەرکەوتوویە؟ چەندە هێمن هزرخەیاڵاویی ئاوێتەی جوانیناسی کردووە و هەستی بەردەنگ دەجووڵێنێت؟ مهبهست لهم وتاره تهنیا ئهوه نییه بسهلمێنین شیعری هێمن بههرهی جوانیناسیی ههیه و بهس، بهڵکوو لە روانینێکی گشتیدا سهلماندنی ئهم راستییەیە که شاعیرانی کورد شارهزای زانستی جوانیناسی بوون.لەم وتارەدا تیشک دەخرێتە سەر بەشێک لە جوانیناسیی ئاوازی و جوانیناسیی خەیاڵی شیعری هێمن کە لە ئافراندنی وێنەی شیعریدا رۆڵی سەرەکییان هەیە. شیعری هێمن خاوەنی خەیاڵێکی بەرز، هزرێکی قووڵ، زمانێکی رەوانە و هەر ئەم بابەتانە شیعری هێمن بەهێز و دڵڕفێن دەکەن. رەوتی بەکارهاتوو لەم لێکۆڵینەوەیەدا، رەوشتی ئێسنادی و کتێبخانەییە، کە لە فیشنووسی لەسەر بابەتەکان پێکهاتووە. | ||
کلیدواژهها | ||
جوانیناسی؛ هێمن؛ ئاوازی ناوەوە؛ وێنەی شیعری | ||
مراجع | ||
سه رچاوه کوردییه کان) ئه حمه د ئه سوه د، نه وزاد (۲۰۱۵). فه رهه نگی زاراوه کانی ئه ده ب و زانسته مروفایه تییه کان. سلیمانی: ناوه ندی غه زه لنووس. ئه حمه دی، ئیبراهیم (۱۳۹۳). فه رهه نگی کینایه و ده سته واژوی کوردی سورانی، زیوهری زمان. سنه: شه میم سنه. سلیوه عیسا، هاوژین (۲۰۰۹). بنیاتی وینه ی هونه ری له شیعری شیرکو بیکه س دا. سلیمانی: ده زگای چاپ و په خشی سه رده م. شیخه لئیسلامی موکری، سه ید محه ممه د (۲۷۰۸). دیوانی هیمن، سلیمانی: په خشانگه ی ئازادی. عومه ر مسته فا، ئاسو (۲۰۰۹). به ها ئیستاتیکییه کانی شیعر. دهوک: چاپخانهی خانی. قاره مانی، جه عفه ر (۱۳۹۶). زانستی رہو انبیژیی ئه ده بی به شی یه که می جوانکاری. سنه: زانستگای کوردستان (تویژینگهی کوردستان ناسی). منابع فارسی) احمدی، بابک (۱۳۸۰). حقیقت و زیبایی. تهران: نشر مرکز، چاپ پنجم. پورنامداریان، تقی (۱۳۸۱). سفر در مه. تهران: نگاه. ویراست جدید. پرین، لارنس (۱۳۷۳). در باره شعر. ترجمه فاطمه راکعی. تهران: امیرکبیر. خان محمدی، محمد حسین (۱۳۸۴). علم بادی (آشنایی با آرایه های سخن) . قم: انتشارات امیرالمومنین. دیچز، دیوید (۱۳۷۳). شیوه های نقد ادبی، ترجمه محمد تقی صدیقیانی و دکتر غلام حسین یوسفی. تهران: علمی. چاپ چهارم. شمیسا، سیروس (۱۳۷۸). نگاهی تازه به باین. تهران: انتشارات فردوس. فشارکی، محمد (۱۳۷۴). بدی. تهران: نشر نیل. وزیری، علینقلی (۱۳۳۸). زیبایی شناسی. تهران: دانشگاه تهران، چاپ دوم. همایی، جلال الدین (۱۳۶۳). فنون و بلاغت و صناعات ادبی. تهران: نشر هما. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 1,743 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 1,909 |