
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,597 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,386 |
زاراوه‌ی ده‌قی کراوه له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 8، دوره 4، شماره 2 - شماره پیاپی 6، اسفند 1397، صفحه 121-129 اصل مقاله (583.18 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
نویسنده | ||
فواد رشید محمد* | ||
دانشیار ادبیات کردی، دانشگاه صلاح ا‌لدین، کردستان عراق | ||
چکیده | ||
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێکه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى چۆنیه‌تى ئاماده‌بوونى زاراوه‌ى «ده‌قى کراوه» له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا. ئه‌م زاراوه‌یه زاده‌ى قۆناغى پاشپێکهاتهخوازییه و له چوارچێوه‌ى ئه‌و تیۆره ڕه‌خنه‌ییانه هاتووه‌ته ئاراوه که گرنگییان به ڕۆڵى خوێنه‌رو کرده‌ى خوێندنه‌وه داوه. له دیدى ئیکۆوه ئه‌م زاراوه‌یه په‌یوه‌سته به ڕاده‌ى توانایى ده‌ق له به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌ى جیاوازه‌وه و له سنوورى مانایه‌کى دیاریکراودا نامێنێته‌وه. که‌چى هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گرانى کورد، زاراوه‌که‌یان له مانا و مه‌به‌ستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى دوورخستووه‌ته‌وه‌و تێکه‌ڵى بوارى ئاوێته‌بوونى ژانره ئه‌ده‌بییه‌کانیان (تداخل الاجناس الادبیه) کردووه. لێکۆڵه‌ر پێشنیارى زاراوه‌ى «ده‌قى ئاوێته»ى کردووه بۆ ئه‌و جۆره ده‌قانه‌ى که له ڕووى پێکهاته‌ى ئیستاتیکییه‌وه دوو ڕه‌گن. له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخدا، زاراوه‌ی «ده‌قی کراوه» په‌یوه‌سته به‌و ده‌قانه‌ی ڕێگه به خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌کاری جیاواز ده‌ده‌ن. له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی کوردی‌دا هه‌ندێ جار ئه‌م زاراوه‌یه له‌م مانا ڕاسته‌قینه‌یه‌ی خۆی دوورخراوه‌ته‌وه و تێکه‌ڵ به بوار و باسی جیاوازی دیکه کراوهوهکوو بابه‌تی «به‌نێو یه‌کداچوونی ژانره ئه‌ده‌بییه‌کان». ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێکه بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاستکردنه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌ندێک له نووسه‌رو ڕه‌خنه‌گرانی کورد. | ||
کلیدواژهها | ||
ده‌قی کراوه؛ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی؛ ڕاڤه‌کاری جیاواز | ||
مراجع | ||
سه رچاوه کان ئه لف. کوردی ئه حمه دی، بابه ک (۲۰۰۵). پیکهاته و راگه ی ده ق. کتیبی دووهه م. وه رگیرانی: مه سعوود بابایی هه ولیر: سه نته ری لیکولینه وه ی فیکری و ئه ده بیی نما. ئه سوه د، نه وزاد ئه حمه د (۲۰۱۱). فه رهه نگی زاراوه ی ئه ده بی و روخنه یی. سلیمانی: به ریوه به ریتیی چاپ و بلاوکردنه وه ی سلیمانی. بیکه س، شیرکو (۲۰۰۵). سرووده به ردینه کان. سلیمانی: ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه رده م. --- (۲۰۰۷). کتیبی ملوانکه. سلیمانی: چاپخانه ی ره نج. حوسین، سه نگه ر نازم، ریزان سالح مه ولود (۲۰۱۸). ژانره ئه ده بییه کان. هه ولیر : ناوه ندی ئاویر . حسه ین، له تی‌ف (۲۰۱۷). «ده‌ق له چاوه روانی خوینه ردا». رامان. ژ. ٢٤، ل. ۹۳ - ۹۸. خال، شیخ محه مه دی (۲۰۰۵). فه رهه نگی خال. هه ولیر : ده زگای ئاراس. عه بدوللا، ئیدریس (۲۰۱۸). ده قناسیی ئه ده بی کوردی. هه ولیر . ئه کادیمیای کوردی. هه ژار، عبدالرحمن شرفکندی (۱۳۸۱). هه نبانه بورینه (فرهنگ کردی - فارسی). تهران: سروش. بی. عه ره بی إیکو، أمبرتو (۱۹۹۹). القارئ فی الحکایة : ترجمة: أنطوان أبوزید. بیروت: المرکز الثقافی العربی. --- (۲۰۰۱). الأثر المفتوح. ترجمه: عبدالرحمن بوعلی. دمشق: دار الحوار . إیغلتن، تیری (۱۹۹۲). مقدمة فی النظریة الأدبیة. ترجمه: ابراهیم العلی. بغداد: دار الشؤون الثقافیة. بوعزیز، وحیدبن (۲۰۰۸). حدود التأویل. بیروت: منشورات لاختلاف. تشاندلر، دانیال (۲۰۰۲). معجم المصطلحات الأدبیة فی علم العلامات. ترجمة: شاکر عبد الحمید. القاهرة: أکادیمیة الفنون. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 547 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 611 |