
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,272 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,486 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,339 |
ئیدیۆم لە وەرگێڕاندا: هەڵسەنگاندنی بەراوردکارانەی سێ وەرگێڕانی فارسی حەسار و سەگەکانی باوکم | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 7، دوره 4، شماره 2 - شماره پیاپی 6، اسفند 1397، صفحه 93-119 اصل مقاله (947.06 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
نویسندگان | ||
سروه منبری* 1؛ شهین حیدری2 | ||
1دانشجوی دکترای ترجمه، دانشگاه علامه طباطبایی تهران | ||
2کارشناسی زبان و ادبیات کردی، دانشگاه کردستان | ||
چکیده | ||
ئیدیۆمەکان بەشیک لە سامانی هەر زمانێک بەئەژمار دێن و نووسەری دەقی ئەدبی بە مەبەستی خۆلادان لە شێوازی ڕاستەوخۆی خۆدەربڕین، ڕازاندنەوەی نووسراوە و هەروەها نواندنی هێزی قەڵەم، زۆربەری کات لە ئێدیۆم کەڵک-وەردەگرێت و شێوازێکی تایبەت بە بەرهەمەکەی دەدات. ئەمەش وەرگێڕ تووشی ململانی و بەربەرەکانییەکی قورس دەکات؛ لەبەر ئەوەی هەر ئیدیۆمێک جگە لە مانای سەرەکی، داگری وێنە و کردارێکی جیاوازە کە زۆربەری کات تەنیا تایبەت بە زمانی سەرچاوەیە و لە زمانی مەبەستدا هاوتایەکی تەواوی بۆ نییە. کەوابوو، وەرگێڕ دەبێت لە لایەکەوە، بتوانێت ئیدیۆمەکان لە دەقی سەرچاوەدا دەستنیشان بکات و لە مانای مەجازی و کرداریان تێبگات و لە لایەکی دیکەشەوە، لە زمانی مەبەستدا هاوتایەکی نزیک بە هەمان وێنە و کردارەوە بۆیان دابین بکات. ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم، بەرهەمی شێرزاد حەسەن، یەکێک لەو بەرهەمانەی ئەدەب و وێژەی کوردییە کە تەژییە لە ئیدیۆم. ئەم بەرهەمە تاکوو ئێستا سێ جار لە لایەن کەیخۆسرەوی، هەڵەبجەیی و کەریم موجاوێرەوە بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕدراوە. لەم لێکۆڵینەوەدا، دەقی سەرەکی رۆمانەکە لەگەڵ وەرگێڕانەکانی بەراورد دەکرێت و ستراتێژییەکانی گوێستنەوەی ئیدیۆمەکانی زمانی کوردی بە پێی بیرۆکەی بەیکر (٢٠١٨) دەخرێنە بەر ڕەخنە و هەڵسەنگاندن. لە ئەنجامدا دەرکەوت، کە وەرگێڕەکان جگە لە یەک ستراتێژی، لەو پێنج ستراتێژیەکەی پۆلێنبەندی بەیکر کەڵکیان وەرگرتووە. هەروەها ستراتێژیەکی نوێ، واتا جێبەجێکردنی ئیدیۆم لەگەڵ ئیدیۆمێکی جیاواز و ناهاوتا لە وەرگێڕانەکاندا بە کارهێندرابوو کە لەناو پۆلێنبەندییەکەدا داندرا. فرەپاتترین ستراتێژی لە جەستەی لێکۆڵینەکەدا، ستراتێژی شیکردنەوەی واتای مەجازی ئیدیۆمەکان بە زمانێکی ڕاستەقینە بوو کە دەبووە هۆی گۆڕانکاری لە دەقی وەرگێڕدراودا. وەرگێڕانی هەڵەبجەیی و کەریمموجاوێر لە بەراورد لەگەڵ وەرگێڕانەکەی کەیخوسرەویدا لە سێ ستراتێژی یەکەم زۆرتر کەڵکیان وەرگرتووە و هەر بەم بۆنەوە ڕێژەی گۆڕانکاری لە ئیدیۆمەکاندا لە ئاستێکی خوارتردایە. | ||
کلیدواژهها | ||
ئێدیۆم؛ ستراتێژی وهرگێڕان؛ هاوتا؛ بەیکر (٢٠١٨)؛ حەسار و سەگەکانی باوکم | ||
مراجع | ||
سه رچاوه کان کوردی ئوستینوف، میشل (۲۰۱۷). وه رگیران تیوریه کانی وه رگیران، پروسه ی وه رگیران. فه رشید شه ریفی. سلیمانی: ده زگای چاپ و په خشی سه رده م به رزنجی، ئازاد (۲۰۱۲). وه رگیران له گفتوگودا. سلیمانی: سه رده م . حه سه ن، شیرزاد (۱۳۹۶). حدسار و سه گه کانی باوکم. که ره ج: مانگ. عوسمان مسته فا عه للاف، په ر وین (۲۰۰۹). واتا و وه رگیران: لیکولینه وه یه کی واتاسازیه. هه ولیر: موکریانی. قازی، ئه حمه د (۱۳۹۵)، زاراوه ی زمانی کوردی. سه قز: گوتار. کانه بی شه ریف، عه بدولوه هاب (۲۰۰۵). فه رهه نگی ئیدیوم له زمانی کوردیدا. سلیمانی: روون. مه حموود عه لی، جه لال (۲۰۰۱). ئیدیوم له زمانی کوردیدا. به رگی دووه م. سلیمانی: ده زگای چاپ و په خشی سه ردهم. مه حوی، محه مه د (۲۰۱۰). وه رگیران و میتود. سلیمانی: گه نج. مه ردوخ روحانی، ماجد (۱۳۹۷). فه رهه نگی زانستگای کوردستان. به رگی چوارهم. سنه زانستگای کوردستان،. مه لا ئیسمایل حه سه ن، شه وکه ت (۲۰۰۹). په ندی پیشینیان و هه ندی زاراوه ی کوردی - ئینگلیزی. سلیمانی: ده زگای چاپ و په خشی سه رده م. فارسی خزاعی فر، علی (۱۳۹۳). ترجمه متون ادبی. تهران: سمت، چاپ یازدهم. --- (۱۳۹۶). حصار و سگ های پدرم. رضا کریم مجاور. تهران: افراز، چاپ دوم. --- (۱۳۸۳). حصار و سگ های پدرم. مریوان حلبچه ایی. تهران: چشمه. --- (۱۳۹۶). حصار و سگ های پدرم. عبدالله کیخسروی. تهران: فرهنگ بوستان. فرحزاد، فرزانه (۱۳۹۶). فرهنگ جامع مطالعات ترجمه . تهران: نشر علمی. ئینگلیزی Baker, M. (2018). In Other Words: A Coursebook on Translation. (3rd ed.).
London and New York: Routledge.
Glucksberg, S. (2001). Understanding Figurative Language: from metaphors to
idioms. Oxford and New York: Oxford Universty Press.
House, J. (2018). Translation: The Basics. London and New York: Routledge. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 844 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 1,097 |