
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,540 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,360 |
ئاوڕدانەوەیەک لە بڕێک لە تایبەتمەندییە زمانییەکانی هەورامیی کرماشانی | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 11، دوره 5، شماره 1 - شماره پیاپی 7، شهریور 1398، صفحه 189-205 اصل مقاله (791.66 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
نویسندگان | ||
زانیار نەقشبەندی* 1؛ ئێحسان میرەکی2 | ||
1استادیار زبان و ادبیات کردی، دانشگاه کردستان، ایران | ||
2پژوهشگر مستقل | ||
چکیده | ||
بە گشتی زمانە جۆراوجۆرەکان لە تەواویی دنیادا لە ڕێگای هۆکارگەلی جیاوازەوە تووشی گۆڕان و ئاڵوگۆڕگەلێکی بەرچاو دەبن و هێدی هێدی جۆرگەلی زمانیی دیکە بەدی دێنن کە ئەگەرچی لە زۆرینەی کاتەکاندا ئاخێوەرانی ئەو زمانە لێی تێدەگەن بەڵام لە ئاستە جۆراوجۆرە زمانییەکاندا وەکوو واچی، وشەناسی و ڕستەناسیدا تایبەتمەندیگەلێکی جیاواز یان دژبهیهکیان هەیە. هەورامیش وەکوو دیالێکتێکی گۆرانی و یەکێک لە زمانگەلی ئێرانیی نوێ، لەم یاسایە بەدەر نییە. تا ئێستا چەشنگەلێکی جیاواز لەم دیالێکتە گۆرانییە لە ناوچەگەلێک وەکوو هەورامانی لهۆن (لە هەرێمە کوردنشینەکانی ئێران و عێراقدا)، هەورامانی تەخت، هەورامانی ژاوەرۆ و گوندی کەندۆڵە دۆزراوەتەوە و تا ڕادەیەک تایبەتمەندیگەلی ئەم جۆرە زمانیگەلە لە لێکۆڵینەوە بەردەستەکان لە مەڕ هەورامیدا، پێناسە و شی کراون. لەم وتارەدا دەمانەوێت بۆ یەکەم جار جۆرێکی نوێ لەم دیالێکتە لە ژێر ناوی هەورامیی کرماشانیدا بناسێنین و هەندێک لە تایبەتمەندییە زمانییەکانی تایبەت بەم جۆرەزمانییە هەڵبدەین و ڕوونیان بکەینەوە. باب و باپیرانی ئاخێوەرانی ئەم جۆرە تایبەتە لە هەورامی کە بە گشتی دانیشتووی کرماشانن، لە 1920ـەکانی زایینیدا بە هۆی هۆکارگەلی جیاجیای ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕامیاری لە شاری پاوەوە کۆچیان کردووە بۆ کرماشان. ئەو ئاڵوگۆڕانەی بە سەر دیالێکتی هەورامیی جیلی دووهەم و سێهەمی کۆچکردووەکاندا هاتوون، لە ئولگووگەلێکی وێکچوو پێڕەوی دەکەن که لە ڕاستیدا ڕێگای دیسانەوەناسینی دیالێکتەکەیان وەکوو چەشنێکی جوگرافیاییی نوێ لە هەورامی ساز دەکا. بڕێک لەم ئاڵوگۆڕانە کە لەم وتارەی بەردەستدا لە دووتۆی هەڵسەنگاندنێکی بەراوەردکارانە لەگەڵ شێوەئاخاوتنی پاوەیی دەخرێنە بەرچاو بریتیین لە: سڕێنەوەی /د/ی هەورامی لە هەندێک لە بەستێنگەلی واچی و وشەناسیی تایبەتدا، نەمانی تایبەتمەندییی ڕەگەز، گۆڕانی چۆنیەتیی دەربڕینی نموودی بەردەوام، گۆڕانی دۆخە سەلمێندراوەکان لە سەر دۆخنوێنی لە گەردانی ناودا، گۆڕانی ئولگووی هاوتهریبی ئێرگێتیڤ. هەروا کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە لە هەورامییە لە جۆرگەلی دیکە لە هەورامی وەکوو شێوەزاری کەندۆڵەییش دەبینرێت، هەوڵ دەدەین لە کۆتاییی ئەم وتارەدا ئولگوویەک لە ئاڵوگۆڕگەلی ئەگەری لە هەورامیدا بخەینە بەر دەست. | ||
کلیدواژهها | ||
هەورامیی کرماشانی؛ ئاڵوگۆڕگەلی زمانی؛ ڕەگەز؛ دۆخنوێنی نابەرکاری؛ نموودی بەردەوام؛ ئولگووی هاوتهریبی ئێرگێتیڤ | ||
مراجع | ||
سه رچاوه کان فارسی: : ارانسکی، ای. ام. (۱۳۵۸)، مقدمه ی فقه االعه ایرانی. ترجمه کریم کشاورز- تهران: انتشارت دبیرمقدم، محمد (۱۳۹۲)، رده شناسی زبان های ایرانی، دو جلد. تهران: سمت زاهدی، محمدصدیق (۱۳۸۹). امضاعف سازی (تکرار) در گویش هورامی, مجلهی زبانشناسی، سال بیست و دوم. شماره ی اول۔ کریمی، یادگار و زانیار نقشبندی (۱۳۹۰). «ساختهای فعلی استمراری-تأکیدی در گویش هورامی). مجلهی پژوهش های زبانی دوره ۸۳.۲ -۱۰۰ محمود ویسی، پروین (۱۳۹۰)، عروض در شعر کردی سورانی، جشن نامه ابوالحسن نجفی، به کوشش امید طبیب زاده. تهران: نیلوفر مولایی، چنگیز (۱۳۸۱). «مفعول مطلق در زبان فارسی (تحقیقی در حاشیه دستور تاریخی در زبان فارسی)»، مجلهی زبان و ادب فارسی. دوره ۴۵. ۹۵ - ۱۰۳. نقشبندی، شهرام (۱۳۷۵)، نظام آوایی گویش هورامی (گونه شهر پاوه) از دیدگاه واج شناسی زایشی و واج شناسی جرمستقل، پایان نامه کارشناسی ارشد. تهران: دانشگاه علامه طباطبایی نقشبندی، شهرام (۱۳۹۷)، «ناسوده شدگی انفجاری های لثوی در هورامی گونه پاوه » جستارهای زبانی، در دست چاپ نقشبندی، زانیار (۱۳۹۰). ساخت های شرکتی در گویش هورامی، پایان نامه کارشناسی ارشد سنندج: دانشگاه کردستان نقشبندی، زانیار (۱۳۹۴). بررسی مقواه وحیت در گویش هورامی: رویکردی رده شناختی پایان نامه دکترای تخصصی، همدان: دانشگاه بوعلی سینا ئینگلیزی Haig, G. (2008). Alignment Change in Iranian Languages: A Construction Grammar Approach. Berlin: Mouton de Gruyter. Hassanpour, A. (1998). The identity of Hewrami speakers: reflections on the theory and ideology of comparative philology. in Anthology of Gorani Kurdish Poetry (ed. by A. Soltani). London: Soane Trust for Kurdistan Kreyenbroek, P. & B. Chamanara. (2014). Literary Gurāni: Koinè or Continuum? In H. Bozarslan & C. Scalbert-Yücel (eds.), Joyce Blau: L'éternelle chez les Kurdes (151-167). Istanbul: Institut français d'études anatoliennes MacKenzie, D. N. (1961). The Origins of Kurdish. Transactions of the Philological Society. (68-86). Leezenberg, M. (1993). Gorani Influence on Central Kurdish: Substratum or Prestige Borrowing? Amsterdam, Institute for Logic Language and Computation, University of Amsterdam, ILLC Prepublication MacKervie, D. N. (1966). The Dialect of Awroman (Hawramani Luhan): Grammatical Sketch, Texts and Vocabulary. Københagen: Munksgaard Mahmoudveisi, P. Deins Bailey, Ludwig Paul, Geoffrey Haig. (2012). The Gorani of Gawraju, a village of west Iran: Text Grammar, and Lexicon. Wiesbaden: DR Ludwig Reichert Verlag. Mahmoudveisi, P. Deins Bailey. (2013). The Gerani of Zarden, a village of west Iran: Text, Grammar, and Lexicon. Wiesbaden: DR Ludwig Reichert Verlag. Minorsky. V. (1943). The Guran. BSOAS XIII. (75-103). | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 698 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 693 |