
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,597 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,386 |
گۆران و هێمن لە ڕۆژنامەى کوردستان چاپى تاراندا | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 14، دوره 5، شماره 2 - شماره پیاپی 8، اسفند 1398، صفحه 261-283 اصل مقاله (665.44 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2020.806 | ||
نویسنده | ||
سامان عزالدین* | ||
گروه زبان و ادبیات کردی دانشگاه چرمو، چمچمال، عراق | ||
چکیده | ||
وتاری بەردەست توێژینەوەیەکە لەبەر ڕۆشنایى وتارەکانى ناو ڕۆژنامەى کوردستان (١٣٣٨- ١٣٤٢) کە لەبارەى هەر دوو شاعیرى دیارى گەلەکەمان، گۆران و هێمن-ەوە نووسراون، پێگە و ڕۆڵى هونەرى و ئەدەبى هەر دووکیان ڕوون دەکەنەوە. تەوەری یەکەمى توێژینەوەکە تەرخان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵ و پێگەى شاعیرێتیى گۆران لە بوارى نوێکردنەوەى شیعرى کوردى و کاریگەریی لەسەر شاعیرانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان. هەموو ئەو وتارانەى لەو ژمارە تایبەتەى کە بۆ کۆچى گۆران تەرخان کرابوو، خراونەتە بەر خوێندنەوە. لێرەشەوە کۆمەڵێک ڕاستى و تێڕوانینى نوێمان لە بارەى شاعیرەوە گەڵاڵە کردووە کە دەکرێ ببنە بناغەى زانستى بۆ پێگە و ڕۆڵى گۆران لە نوێ کردنەوەى شیعرى کوردیدا. تەوەری دووەم تەرخان کراوە بۆ خستنەڕووى شیعر و وتارەکانى هێمن. هەوڵ دراوە وەڵامى ئەو پرسیارە بدرێتەوە کە بۆچى هێمن دەستکارى شیعرەکانى کردووە لە پاش بڵاوکردنەوەى. لەگەڵ ڕاڤەکردنى گۆڕینى بڕوا و هەڵوێستى لە بیرى ناسیونالیستى کوردییەوە بۆ بیرى ناسیونالیستى ئێرانى. ڕوونکردنەوەى ئەو وێستگە گرنگەى ژیانى هێمن، ئامانجى تویژینەوەکەیە، کە دوو شیعرى بۆ شا نووسیوە و بۆخۆی لەبارەیانەوە هیچى نەوتووە. لە ڕوانگەى دەروونناسییەوە ڕوومان لەو هەڵوێستەى شاعیر کردووە کە دواى دابڕانى لە جەماوەرەکەى و بێئومێدبوونى، ڕوو لە ڕۆژنامەى کوردستان دەکات و لە کۆتاییشدا کۆمەڵێک ئەنجاممان خستۆتە بەردەست. | ||
کلیدواژهها | ||
گۆران؛ هێمن؛ ڕۆژنامەی کوردستان؛ شیعری کوردی؛ نوێخوازی | ||
مراجع | ||
سەرچاوەکان
عەرەبی
إسماعیل، عزالدین. (١٩٦٣). التفسیر النفسى للادب. بیروت: دار الطباعه.
السویف، مصطفى. (١٩٥٩). الأسس النفسیة للإبداع الفنی فى الشعر خاصة. ط. الثانیة. مصر: دار المعارف.
ب. کوردی
ئاشنا، ئومێد. (٢٠٠٢). گۆران: نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانى. هەولێر: ڕۆشنبیری.
سەردەشتى، یاسین مەلا تاها بەرزان. (٢٠٠٩). مێژووى هاوچەرخى ئێران. سلێمانى: مەحوی.
سەعدوون، سامان عیزەدین. (٢٠١٥). دەقە شیعرییەکانى گۆران لە ڕوانگەى دەروونناسییەوە. سلێمانی: غەزەڵنووس.
عەلى محەمەد، دڵشاد. (٢٠٠٧). «گۆران : داهێنان و نوێخوازى». گۆڤارى زانکۆى سلێمانى. س. ٢، ژ. ٢٠.
قادر. ئەحمەد مەحمەد و عوسمان، کاروان. (٢٠٠٩). هێمن لە نێو ئەدەبدا. سلێمانى: ڕەنج.
ڕۆژنامەى کوردستان (٢٠١٢). ژمارە ١ – ٢٠٩، ٥/٢/ ١٣٣٨ هەتا ٢٩/٥/١٣٤٢ / ١٩٥٩ – ١٩٦٣ تاران. لەسەر ئەرکى ئەکادیمیای کوردى چاپ کراوە. سلێمانی: بنکەى ژین.
شێخولئیسلامی، محەمەد ئەمین (هێمن). (١٣٥٣). تاریک و ڕوون. بڵاوکراوەکانى بنکەى پێشەوا.
---. (٢٠١٤). سەرجەمی بەرهەمەکانى. هەولێر: چاپخانەى هەولێر.
هۆراس. (٢٠٠٥). هونەرى شیعر. و. عەزیز گەردى. ،چاپى دووەم. هەولێر: ئاراس. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 538 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 760 |