
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,540 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,361 |
هه‌ڵوێست له ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی‌دا: خوێندنەوەی شیعری کامه‌ران موکری و فه‌ڕوخی یه‌زدی به نموونه | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 8، دوره 6، شماره 1 - شماره پیاپی 9، شهریور 1399، صفحه 99-129 اصل مقاله (1.08 M) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2020.775 | ||
نویسندگان | ||
هیرش کریم حمید* 1؛ سرحد حسین قادر2 | ||
1دانشجوی دکتری زبان و ادبیات فارسی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران | ||
2اداره آموزش و پرورش گرمیان، کەلار، کردستان عراق | ||
چکیده | ||
کامه‌ران موکری و فه‌ڕوخی یه‌زدی وه‌ک دوو له شاعیره دیار و به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و کوردی و شاعیرگه‌لێکی دەروەست و خاوه‌نهه‌ڵوێست، هه‌میشه شیعره‌کانیان له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگادا بووه و ویستوویانه له ڕێی قهڵهمهکهیانهوه ده‌رد و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی پیشان بده‌ن. ئه‌وان وێڕای ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌یان بۆ هه‌ڵوێستنواندن دژ به سته‌م و نادادییه‌کان به‌کار خستووه، خه‌ڵکیشیان دژ به زوڵم و سته‌م و بێدادییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ئاینییه‌کان هانداوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی کاته‌وه به‌ته‌واوی هاوسه‌رده‌می یەکتر نه‌بوون، بەڵام به روونی دیاره که که‌شوهه‌وای ژیانیان له جوغڕافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌رده‌می نێوان شه‌ڕی جیهانی یەکه‌م و دووهه‌مدا زۆر وێک چووه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنیان له ڕووی ئه‌ده‌بی به‌راوردکارییه‌وه شیاو و جێی سه‌رنجه. بیر و سۆزی به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یەکی پته‌و و به هێز، هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵات بۆ به‌رده‌نگ و به تایبه‌ت چینه ژێرده‌سته‌کان، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی بێ پێچوپه‌نا له‌گه‌ڵ ناڕێکیی کرده‌وه و خه‌یانه‌ته‌کانی که‌سایه‌تییه سیاسی و حکوومییه‌کان، به‌رنگاری و گازنده دژ به ده‌ستتێوه‌ردانی هێز و هزره بیانییه‌که‌ن له ناوخۆی وڵات و به‌رنگاری و هێرشکردنه‌سه‌ر فێڵبازی و چه‌وتیی که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان یان ئه‌و که‌سانه‌ی به ناوی ئایین به‌هره‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، ئه‌و خاڵانه‌ن که به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش، وێنه‌یەکی زه‌ق و به‌رچاو له هه‌ڵوێستدار بوون و سۆزی گشتگیری هونه‌ری و بیری قووڵی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ردووک نووسه‌ردا وه‌ده‌رده‌خات. به‌راوردکاریی بۆچوونی ئه‌و دوو نووسه‌ره سه‌باره‌ت به ئایین و چه‌مکه ئایینیه‌کان، ده‌رخه‌ری جیاوازییه‌کی ورده له نیگایان بۆ دین؛ گه‌رچی خودی ئایین وه‌ک چه‌مکێک و پێگه‌یێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و بگره مێژوویی بۆ نزیککردنه‌وه و ڕێکخستنه‌وه‌ی چینه‌کان له شیعری فه‌ڕوخی یه‌زدیدا ئاماژه‌ی پێکراوه، به‌ڵام دین، به‌و شێوه‌یه له به‌رهه‌مه‌کانی مۆکریدا ده‌رنه‌که‌وتووه و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی نه‌رێنیشی پێنه‌کراوه. | ||
کلیدواژهها | ||
هه‌ڵوێستی ئه‌ده‌بی؛ ئه‌ده‌بی به‌راوردکارانه؛ فه‌ڕوخی یه‌زدی؛ کامه‌ران موکری | ||
سایر فایل های مرتبط با مقاله
|
||
مراجع | ||
سه‌رچاوه‌کان
کوردی
حسێن قادر، سه‌رحه‌د. (2015). بیری نەتەوەیی و بەرەنگاریی لە شیعرەکانی کامەران موکری‌دا، نامه‌ی ماستەر، زانکۆی سلێمانی، بەشی کوردی.
سابیر، پەریز. (2005). ڕەخنەی ئەدەبی و مەسەلەکانی نوێ کردنەوەی شیعر، هەولێر: دەزگای ئاراس.
عیزه‌ددین، سامان. (2015). دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەرونناسییەوە، تاران: چاپخانەی تاران.
فەریق حەسەن، محه‌ممه‌د. (2010). زمانێکی نێرسالار، هەولێر: چاپەمەنی ئاراس.
قەرەداخی، عەتا. (2002). گەڕان بە دوای بووندا، سلێمانی: دەزگای سەردەم.
کاکەڕەش، حه‌مە. (2010). کۆڕامانێک لە شیعر، سلێمانی: چاپخانەی لەریا.
کامەران، موکری. (1997). «من و هۆنراوە»، ڕامان، ئایاریی 1997، ژ. 11.
کۆمەڵێک نووسەر. (2001). لە ستایشی ئەدەبدا، وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن، ئەوڕەحمانی حاجی مەحمود، هەولێر.
کەماڵ ساڵح، ئاوارە. (2012). ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و پراکتیزەکردنی لە شیعرەکانی گۆران‌دا، هەولێر: چاپخانەی حاجی هاشم.
گەردی، سه‌ردار و ئاوارە که‌ماڵ. (2012)، «گۆران و هەندێ ڕەخنەی سەبارەت بە کۆمەڵگا»، زانکۆی سلێمانی، ژ. 37، بەشیB.
محه‌ممه‌د قادر، عه‌باس. (2010). ڕیالیزم لە شیعری هاوچەرخی کوردی‌دا، سلێمانی: چاپخانەی مەڵبەندی کوردۆلۆژی.
مەعروف، که‌ماڵ. (2003). ئەدەبیاتی کلاسیکیی و نوێخوازی کوردی، سلێمانی: چاپخانەی ژین.
ئاگرین، عبدوڵلا. (2010). بەرلە ڕاپەڕین لە یادی چلەی کامەرندا، هەولێر: چاپخانەی نازە.
ئاگرین، عبداڵلا. (2013). دیوانی کامەران موکری، چاپی دووەم، هەولێر.
فارسی
پشت دار، علی محمد. (1389). «چشم انداز آزادگی و ادب اعتراض در شعر فارسی»، دو فصلنامە تخصصی علوم ادبی، دوره 3 / پاییز و زمستان 1389، ش. 5، ص‌ص 158-180.
پورهاشمی، فاطمه. (1389). شاعران معاصر ایران، تهران: انتشارات تیموریان.
حسن زادە میرعلی، عبدالله و همکاران. (1388). «تأثیر طبقه اجتماعی بر شعر شاعران دورە مشروطه با تمرکز بر اشعار ایرج میرزا و فرخی یزدی»، فصلنامە علمی-پژوهشی پژوهش زبان و ادبیات فارسی، ش. سیزدهم، ص‌ص 45-47.
سلطانی، منظر. (1391). «بنمایەهای دینی در دیوان فرخی یزدی»، فصلنامە تخصصی سبک شناسی نظم و نثر فارسی (بهار ادب)، س. پنجم، ش. سوم، ص‌ص 215-232.
صافی، قاسم. (1381). «فرخی یزدی شاعر سرافراز فرهنگ و ادب»، مجلە دانشکدە ادبیات و علوم انسانی دانشگاه تهران، ص‌ص 569-584.
فرشادمهر، ناهید. (1389). زندگینامە شاعران نامی ایران، چاپ دوم با همکاری انتشارات عالمگیر.
کوشش، رحیم و زهرا نوری. (1396). «بررسی ادب اعتراض در جریان شعری سمبولیسم اجتماعی»، فصلنامە علمی پژوهشی زبان و ادبیات فارسی، س. نهم، بهار 1396، ش. 30، ص‌ص 125-142.
محمودی نوسر، مریم. (1395). «بررسی شگردهای انتقادی در شعر پروین اعتصامی»، ادبیات پارسی معاصر، س. ششم، بهار 1395، ش. اول، ص‌ص 81-107.
مدرس زادە، عبدالرزاق و همکاران. (1392). «واکاوی آزادی در اشعار فرخی یزدی و ابوالقاسم الشابی»، فصلنامە علمی پژوهشی زبان و ادبیات فارسی، ص‌ص 112-130.
نیازی، شهرزاد و لیلا مطیعی مهر. (1393). «مضامین انقلابی در شعر فرخی یزدی»، هشتمین همایش هفتە پژوهش.
واقف زادە، شمسی و هانیە سادات نجفی. (1395). «موازنە مضامین وطن دوستی و بیداری در اشعار فرخی یزدی و اخوان ثالث»، فصلنامە پژوهشی زبان و ادب فارسی، س. هشتم، ش. 28 و 29، ص‌ص 346-364.
یزدی، فرخی. (1360). دیوان فرخی یزدی (با چاپ جدید و تجدید نظر و اضافات)، به تصحیح حسین مکی، تهران.
عربی
حسن عەزیر البصیر، کامل. (1960). کامران شاعر من کردستان، سلیمانییە: مکتبە کامران.
مصطفی رسول، عزالدین. (1967). الواقعیە فی الادب الکردی، بیروت: المکتبە العصریە.
یوسف المرجا ، حصاد (2002). «ادوات نفی فی الشعر أمل دنقل»، مجلە جامعە القدس المفتوحە، للباب و الادراسات، تشرین الأول 2002، ع. الاول. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 629 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 571 |