
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,540 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,361 |
جۆرە ئەدەبییەکان و کێشەی تیۆری و زاراوەسازییان لە ئەدەبی کوردی‌دا | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 9، دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10، اسفند 1399، صفحه 109-132 اصل مقاله (607.03 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2020.881 | ||
نویسنده | ||
محسن احمد عمر* | ||
استادیار زبان و ادبیات کردی، دانشگاه صلاح‌الدین، اربیل، عراق | ||
چکیده | ||
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێکى شیکاریی-تیۆرى و پراکتیکییه بۆ خوێندنەوەی جۆره ئه‌ده‌بییه‌کان، واتە ژانرەکان یان چەشنە ئەدەبییەکان له ئه‌ده‌بى نووسراوى کوردی‌دا. تا ئه‌مڕۆ که‌مترین توێژینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ئەنجامدراوە، بەڵام له ئه‌ده‌بى جیهانیدا بایه‌خى زۆر بەم بابەتە دراوه و مێژوویەکی کۆنى هه‌یه. بە سەرهەڵدانی ڕێبازی مۆدێرنیزمی ئەدەبی، توێژینه‌وه‌ى ورد لەسەر ئەم مژارە پێشکه‌ش کراوه. له به‌شى یه‌که‌می وتاری بەردەستدا له ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریکەوە باس له‌م مێژووه ده‌که‌ین؛ له ئهریستۆوه تا ده‌گاته نوێترین ڕوانگە له‌م باره‌یه‌وه، وه‌ک ڕوانینه‌کانى ژێرار ژێنێت بە نموونە. به‌شى دووه‌م تایبه‌ته به کێشه‌ى جۆره ئه‌ده‌بییه‌کان له ئه‌ده‌بى کوردی‌دا. له ڕوانگه‌یه‌کى تیۆریک و پراکتیکییەوە، باس له ڕوانینى هه‌ندێ له نووسه‌ران و ئه‌دیبانى کوردى سه‌رده‌مى نوێبوونه‌وه دەکرێ و تیشک دەخرێتە سەر کێشه‌ى ڕوانینى ڕه‌خنه‌یى و زاراوه‌سازى بۆ جۆره‌کانى ئه‌ده‌ب. توێژه‌ر ته‌واوى سه‌رچاوه کوردییه‌کان له باره‌ى جۆرە ئەدەبییەکانەوە دەخاتە ژێر لێکۆڵینه‌وه. له سه‌ره‌تادا له لاى توێژه‌رانى کورد شیعرى لیریک و شیعرى ئێپیک هه‌بووه، پاشان شیعری دراماتیک وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کى ئه‌ده‌بى ڕۆژئاوایى بۆ زیادکراوه، کە ئه‌مه‌یان به لاوازی له ئه‌ده‌بى کلاسیکی کوردی‌دا هه‌ستى پێکراوه و زیاتر لە ئەدەبی کوردیی سەدەی بیستەمدا دەرکەوتووە. پاشان ئه‌م دابهشکردنە لە ڕوانگەی توێژەرانی ئەمڕۆی ئەدەبی کوردییەوە گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شیعر هه‌رده‌م ڕووبه‌رێکى بەربڵاوی داگیرکردووه. ته‌نیا دوو بنجۆر، یان ژێرچەشنی شیعر له ئه‌ده‌بى کوردی‌دا زۆرتر لەوانی تر گەشەی سەندووە، ئه‌مانه‌ش شیعرى لیریک و شیعرى فێرکارین. چیرۆکەشیعرەکانی ئەدەبی کلاسیکی کوردیش خاوەنی مۆرکێکی گێڕانەوەیین و جێگای سەرنجن. هۆکارى سەرەکیی گەشەی هەندێ بنجۆر لە ئەدەبی کوردی‌دا بۆ تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌ده‌بى کوردی کە لە وتارەکەدا شیکراونەتەوە، ده‌گه‌ڕێته‌وه. | ||
کلیدواژهها | ||
جۆرى ئه‌ده‌بى؛ شیعر؛ په‌خشان؛ لیریک؛ فێرکاری؛ ئێپیک؛ دراماتیک | ||
سایر فایل های مرتبط با مقاله
|
||
مراجع | ||
سه‌رچاوه‌کان
کوردى
سه‌جادى. به‌ختیار و محەمەد مەحموودی (2004). فه‌رهه‌نگى شیکارانهى زاراوه‌ى ئه‌ده‌بی. هه‌ولێر. ئاراس.
---. (١٣٩٥). مێژووی ئەدەبی کوردی: ئەدەبی گۆرانی. سنە: زانکۆی کوردستان، نامیلکەی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی.
سه‌جادى. عه‌لائه‌دین (1391). مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى. چاپى سێیه‌م. سنە: کردستان.
---. (1970). نرخشناسى. به‌غدا.
قادر محەمەد، ئه‌نوه‌ر (2004). چه‌ند وتارێکى کوردناسى. سلێمانی: سه‌رده‌م.
گه‌ردى، عه‌زیز (1999). کێشى شیعرى کلاسیکى کوردى و به‌راوردکردنى له‌گه‌ڵ عهروزى عه‌ره‌بى و کێشى شیعرى فارسی‌دا (لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى شیکاریى به‌راورده)، هه‌ولێر.
گۆران، عەبدوڵا (2002). گۆران: نووسین و په‌خشان و وه‌رگێڕدراوه‌کانى. ئاماده‌کردنی ئومێد ئاشنا. چاپى دووه‌م. هەولێر: ئاراس.
---. (2003). دیوانى گۆران. چاپى سێیه‌م، تاران: داڵاهۆ، پانیز.
عومه‌ر. موحسین ئه‌حمه‌د. (2012). فه‌رهه‌نگى ئه‌ده‌بى. سلێمانى. ڕه‌خنه‌ى چاو‌دێر.
خه‌زنه‌دار، مارف. (2001). مێژووى ئه‌ده‌بى کوردى. به‌رگى یه‌که‌م. ئاراس. هه‌ولێر.
موده‌ریس. مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم (1391). دوو ڕشته. فه‌رهه‌نگێکى عهربى کوردییه به هه‌ڵبه‌ست. چاپى دووه‌م، سنندج: کردستان.
فارسى
احمدى، جمال (13٩٤). تاریخ ادبیات کردى. چاپی یەکەم، سنندج.
سجادی، بخت‌یار (١٣٩٥). فرهنگ اصطلاحات تخصصی نقد و نظریە ادبی (انگلیسی- فارسی- کردی). سنندج: دانشگاە کردستان.
---. (1385). کلیات تاریخ ادبیات کردی: از آغاز تا جنگ جهانی اول. سنندج: پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان.
---. (1391). ادبیات معاصر کردی: چهرهها و آثار برجسته. سنندج: پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان.
فرەنسى:
Ducrot. O. et Todorov. T. (2002). Dictionnaire encyclopédique des sciences du langage. Ed. Du Seuil.
Compagnon, Antoine (1998). Les démons de la théorie. Editions du Seuil.
Combe, Dominique (1992). Les genres littéraires. Hachette.
Genette, Gérard et les autres (1986). Théorie des genres. Editions du Seuil.
Nourissier, F. (2001). Dictionnaire Des genres et notion littéraires. Albin Michel.
Tamine. J. G. Hunert. M. C. (2004). Dictionnaire de critique littéraire. Armand Colin.
Todorov, Tzvetan (1987). La notion de littérature et autres essais. Editions du Seuil .
| ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 1,069 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 748 |