
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,582 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,382 |
شیکردنەوەی درکە لە شیعری کلاسیکی کوردیدا | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 10، دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10، اسفند 1399، صفحه 133-146 اصل مقاله (430.66 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2020.507 | ||
نویسنده | ||
جعفر قهرمانی* | ||
کارشناسی ارشد زبان و ادبیات فارسی، آموزش و پرورش آذربایجان غربی، بوکان، ایران | ||
چکیده | ||
شیعر و پەخشان وەک هەموو هونەرەکانی دیکە بۆ پەیوەندی لەگەڵ بەردەنگی خۆیان پێویستیان بە چەند کەرەستەیەک هەیە؛ یەکێک لەم کەرەستانە، درکەیە. هەر لە کۆنەوە پسپۆڕانی ئەدەبی ئاماژەیان بە کارتێکەریی درکە لەسەر شێوازی ئاخافتنی ئاسایی و شیعر کردووە و وەک شێوازێکی دەربڕینی ئەدەبی پێناسەیان کردووە. لەم وتارەدا، درکە و جۆرەکانی لە شیعری کلاسیکدا بە شێوازێکی نوێ شرۆڤە کراوە. درکە، وشە، دەستەوشە، یان ڕستەیەکه بێژەر بە شێوازێک بەکاری دێنێت کە مەبەست لە دەربڕینی، واتای نهێنییە. زۆرێک لە واتاکان ڕەنگە ئەگەر بە شێوازی ئاسایی دەرببڕدرێن؛ زۆر کارتێکەر نەبن. درکە واتاکان بە شێوازی هونەری دەگەیەنێت و ئەم تایبەتمەندییەش بێگومان لە زانستی ڕەوانبێژییەوە سەرچاوە دەگرێت. شوێنی سەرهەڵدانی درکە، ئاخافتنی ئاسایی خەڵکە و لە پەیوەندییەکانی ڕۆژانەی ئاخێوەرانی کۆمەڵگادا ڕۆڵی بووە و لە کات و شوێنی تایبەتدا بۆ گەیاندن و ئاگادارکردنەوە بە مەبەستی جۆراوجۆر بەکار هاتووە. درکە ئاوێنەی فەرهەنگە و ئاستی ڕۆشنبیریی نەتەوەیی دەردەخات؛ لای هەموو ئاخێوەرانی زمانی دایکی بەکار هاتوووە، واتە مۆری کۆمەڵی پێوەیە و مانەوە و نەمانەوەی پەیوەندی بە بڕیاری کۆمەڵەوە هەیە. لە ڕووی دەروونییەوە درکە کارتێکەریی بەهێزی لەسەر ئاخێوەرانی هەر نەتەوەیەک هەیە؛ جاری وایە هاندەرە و جاری واشە هیوابەخش و ساڕێژکەری ئازارە دەروونییەکانە. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە جیاوازیی درکە و ڕازەکانی خواستن، خوازە و پەند تاوتوێ بکرێت و پاشان لایەنی جوانیناسی درکە لە شیعری کلاسیکدا شرۆڤە بکرێت. ئەم توێژینەوەیە بە شێوازی وەسـفی–شیکارانە درکە و جۆرەکانی لە شیعری کلاسیکدا تاوتوێ کردووە. هەوێنی سەرەکی ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەم پرسیارانە بووە: هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی درکە لە ئەدەبیاتدا چییە؟ بۆچی بێژەر ناڕاستەوخۆ وتەکانی دەردەبڕێت؟ بەو پرسیارانەوە دەچینە ناو مژاری سەرەکیی وتارەکەوە. | ||
کلیدواژهها | ||
زمانی شیعری؛ ڕەوانبێژیی ئەدەبی؛ وێنەی شیعری؛ درکە | ||
سایر فایل های مرتبط با مقاله
|
||
مراجع | ||
سەرچاوەکان
کوردی:
ئەحمەدی شاوەیسی میکایەلی، مەلا خدر (نالی) (1387). دیوانی نالی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس و فاتیح عەبدولکەریم. چاپی پێنجەم، سنە: کوردستان.
ئەحمەدی، ئیبراهیم (1393). زێوەری زمان. فەرهەنگی کینایە و دەستەواژەکانی کوردی سۆرانی. سنە: کالج.
ئەحمەد ئەسوەد، نەوزاد (2010). فەرهەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان. تاران: ناوەندی غەزەلنووس.
ئەدەب، عەبدوڵڵابەگ (مصباح الدیوان) (١٣٨١). دیوانی ئەدەب. شەرح و لێکدانەوەی محەممەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ). ورمێ: سەلاحەدین ئەیووبی.
باڵخی، مەلا محەممەد (مەحوی) (1387). دیوانی مەحوی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس و محەممەد مەلا کەریم. چاپی پێنجەم، سنە: کوردستان.
بێکەس، فایق (1390). دیوانی بێکەس. کۆکردنەوەی ئومێد ئاشنا. سنە: کوردستان.
پەرهیزی، عەبدولخالق (1385). بەیانی کوردی. سەردەشت: نەفیس.
حەریق، مەلا ساڵح (1396). دیوانی حەریق. لێکۆڵینەوەی نەجمەدین ئەنیسی. سەقز: محەمەدی.
حیسامی، خالید (هێدی) (2016). کاروانی خەیاڵ و ئاوێنەی شکاو. چاپی دووهەم، هەولێر: زانکۆی سەلاحەدین.
دەشتی، عوسمان (2009). شیعری ناوچەی موکریان. سلێمانی: ڕەنج.
ڕەشیدی، مەلامستەفا (1390). ئەحمەدی کۆر و زانایانی عەمبار. تاران: کۆڵەپشتی.
زێوەر، مەحموود (١٩٨٩). دیوانی بەختیار زێوەر. بەغداد: الزمان.
سابڵاخی، میرزا عەبدوڕڕەحیم (وەفایی) (1389). دیوانی وەفایی. کۆکردنەوەی محەممەد عەلی قەرەداغی، لێکدانەوەی محەممەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ). سنه: کوردستان.
شەرەفکەندی، عەبدوڕڕحمان (هەژار) (2010). وەرگێڕانی مەم و زین، نووسیار: ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، سلێمانی: ئازادی.
شێخولئیسلامی موکری، محەممەد ئەمین (هێمن) (٢٠٠٨). دیوانی هێمن. سلێمانی: ئازادی.
قارەمانی، جەعفەر (١٣٩7). زانستی ڕەوانبێژیی ئەدەبی، بەشی دووهەم ڕوونبێژی. سنە: زانستگای کوردستان.
کۆیی، حاجی قادر (1390). دیوانی شیعر. لێکۆڵینەوەی سەردار حەمید میران و کەریم موستەفا شارەزا. سنە: کوردستان.
محەممەد، قانع (1384). دیوانی قانع. کۆکردنەوەی بورهان قانع. چاپی پێنجەم، تاران: پانیذ.
انوری، حسن (١٣٨٣). فرهنگ کنایات سخن. ج ١ و ٢. تهران: سخن.
پارسا، احمد (1384). «مثلها از نگاهی نو»، رشد آموزش زبان و ادب فارسی، ش. ٧٥، دوره 19، صص. 4-17.
پورنامداریان، تقی (١٣٨١). سفر در مه. ویراست جدید. تهران: نگاه.
زرینکوب، حمید) 1367(. مجموعه مقالات. ج 1. تهران: علمی و معین.
زرینکوب، عبدالحسین (١٣٦٤). شعر بیدروغ، شعر بینقاب. ج ١. چاپ چهارم، تهران: محمدعلی علمی.
شمیسا، سیروس (1387). بیان. چاپ سوم از ویرایش سوم، تهران: میترا.
--- (1386). معانی. چاپ نخست از ویرایش دوم، تهران: میترا.
علوی مقدم، محمد و اشرفز | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 1,705 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 977 |