
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,563 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,368 |
یارسان لە نێوان دوو بەرداشی ڕەوشتی و ئاکاریدا: بە سەرنجدان بە دەقە ئەدەبییەکان | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 13، دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10، اسفند 1399، صفحه 177-192 اصل مقاله (516.91 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2020.625 | ||
نویسنده | ||
کاوە دستوره* | ||
استادیار گروه فلسفه و مطالعات فرهنگی، دانشگاه سلیمانیه، سلیمانیه، عراق | ||
چکیده | ||
توێژینەوەی بەردەست هەوڵێکە بۆ پێشکەشکردنی دوو گریمانە سەبارەت بە ئایینی یارسان. لە گریمانەی یەکەمدا ڕووە ڕەوشتییەکانی ئەم ئایینە دەخرێنە ڕوو. بە وردبوونەوە لە دەقە یارییەکان هەندێک ڕوو و ڕەهەندی ڕەوشتی و سوژەییانە دەردەکەوێت، کە جیاوازیان دەکاتەوە لە هەندێ ئایینی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گریمانەی دووەم هەوڵێکە بۆ پیشاندانی ڕووە ئاکارییەکانی ئەم ئایینە. بە پێچەوانەی ڕووە ڕەوشتییەکانی یارسان، دەقگەلێکی بێئەژماریش لای یارسان دەست دەکەوێت کە زۆرتر جەختکردنەوەیە لە سەر ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە. ئەگەر ڕەوشت بەو ڕوانگەیە پێناسە بکەین کە تێیدا «پەیوەندی بە خود» یان «پەیوەندی لەگەڵ خود» دەردەکەوێت و گەر ئاکاریش بریتیبێت لە کۆد و پرەنسیپەکان، دەتوانین ببینین کە لە دەقە یارسانییەکاندا، ڕەوشت پێگەیەکی بەرز و سەردەستی بە نسبەت ئاکارەوە نییە، ئەگەر تەنانەت پێگەیەکی خوارتریشی لە چاو ئاکاردا نەبێت. ئەم لێکۆڵینەوەیە، بە پلەی یەکەم، بە دوای پیشاندانی ناوەرۆکی ئەم دوو گریمانەیەیە لە ناو هەندێ لە دەقە پیرۆزە یارییەکان. لە ئایینی یارساندا، هەر بە هەمان شێوە کە جەخت لە سەر ڕەوشت دەکرێت، قامکیش لە سەر ئاکار و بەئاکاریبوونیش دادەنری. دەقەکانی یارسان دەمانخەنە نێوان دووفاقەیی و دووبەرداشی لەم چەشنەوە. هەبوونی ڕووی ڕەوشتی، ئەم ئایینە دوور دەکاتەوە لە ئایینە یەکتاپەرستەکان، بەڵام ڕووی ئاکاریی ئەم ئایینە، لێکچوویی زۆریش لە نێوان ئەم ئایینە و ئایینە یەکتاپەرستەکانیش دەردەخات. | ||
کلیدواژهها | ||
ڕەوشت؛ ئاکار؛ بەسووژەبوون؛ یارسان؛ زات | ||
سایر فایل های مرتبط با مقاله
|
||
مراجع | ||
سەرچاوەکانکوردی:ئیزەدی، مێهرداد ( ٢٠٠٢). ئایین و تایفە ئایینییەکان لە کوردستان. وەرگێڕانی کامەران فەهمی، سلێمانی: مەکتەبی بیر و هۆشیاری.
رۆستەم، ئەیوب (٢٠٠٦). یارسان. سلێمانی: مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان.
سرانجام، دفتر اول (٢٠٠٧). گردآوری طیب طاهری، سلیمانیە: انستیتو فرهنگی کرد، چاپ اول.
طاهری، طیب (٢٠١٠). زیگ آریایی. هەولێر: خانەی موکریانی.
فارسی:
زبور حقیقت (٢٠١٣). تدوین طیب طاهری، هەولێر: خانەی موکریانی، چاپ اول.
روحتاو؛ از برزنجە تا پردیور، جلد ٢ (٢٠١١). گردآوری سید محمد حسینی، سلیمانیە: انستیتو فرهنگی کرد، چاپ اول.
طاهری، طیب (٢٠١٣). شرحی بر نحلەهای فکری و اعتقادی کردستان. هەولێر: خانەی موکریانی، چاپ سوم.
English:Bernard, Williams (1989). [The Scientific and the Ethical]. Anti-theory in Ethics and moral conservatism, Stanley G. Clarke and Evan Simpson, Albany: State University of New York Press.
Deleuze, Gilles (1988). Spinoza: Practical Philosophy. Trans. R. Hurley, San Francisco: City Lights Books.
Habermas, Jürgen (1993). Justification and Application: Remarks on Discourse Ethics. Trans. Ciaran P. Cronin, Cambridge: MIT Press.
Hamzeh’ee, M. Reza (1989). The Yarsan; A sociological, historical and religio-historical study of a Kurdish community. Berlin: Klaus Schwarz Verlag.
Levinas, Emmanuel (1985). Ethics and Infinity. Translated by Richard A. Cohen, Pittsburg: Duquesne University Press.
MacIntyre, Alasdair (1989). After Virtue. Notre Dame: University of Notre Dame Press.
Oakeshott, Michael (1989). [The Tower of Babel]. Anti-theory in Ethics and moral conservatism, Stanley G.Clarke and Evan Simpson, Albany: State University of New York Press.
Rorty, Richard (2010). An ethic for today. New York: Columbia University Press.
Taylor, Charles (1989). [The Diversity of Goods]. Anti-theory in Ethics and moral conservatism, Stanley G.Clarke and Evan Simpson, Albany: State University of New York Press.
French:
Foucault, Michel (1984). L’usage des plaisirs : Histoire de la sexualité, tome II. Paris: Gallimard.
Vali, Shahab (2008). Les figures de l'Iran pré-islamique dans la littérature des Ŷarsâns, courant religieux kurde, sous la direction de Mohammad Ali Amir-Moezzi, thèse soutenue à Paris: EPHE. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 1,103 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 622 |