
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,575 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,380 |
بۆچوونێکی نوێ لەسەر سەرەتای شیــعری نوێــی کـــــوردی: دوکتۆر لویس ئۆلسن فاسووم وەک پێشــەنگ | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 14، دوره 6، شماره 2 - شماره پیاپی 10، اسفند 1399، صفحه 193-203 اصل مقاله (384.79 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2020.257 | ||
نویسنده | ||
صلاحالدین آشتی* | ||
پژوهشگر مستقل، مهاباد، ایران | ||
چکیده | ||
گەرچی توێژینەوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە که شیعری نوێی کوردی له دەیەی دووهەم و سێهەمی سەدەی بیستەمدا و به ڕوانینێکی وردتر له ساڵی ١٩١٨ بەم لاوه له دەڤەری سلێمانی و لە سەر دەستی شاعیرانێک وەک شێخ نووری شێخ ساڵح و پاشان گۆران چەکەره و گەشەی کردووه، بەڵام له ڕاستیدا دەکرێت تەنانەت بەر لە پشکووتنی سەدەی بیستەم هەندێ ڕەگەزی تازەبوونەوه له شیعری شاعیرانێکی وەک حاجی قادردا بەدی بکەین. ئەوەی ئەم لێکۆڵینەوەیه بریارە به شێوازێکی شیکارانه و بەپێی لێکدانەوەی بەڵگەکان لە سەری بڕوات، ئەو بابەتەیە که له ڕاستیدا پێشتر لە ساڵی ١٩١٨ له شوێنێکی تر و کەسێکی تر دەستی داوەته نوێکردنەوەی شیعری کوردی؛ ئەویش قەشەیەکی ئەمریکی-نۆروێژییه به ناوی لویس ئۆلسن فاسووم که ساڵی ١٩١٢ له مەهاباد بەرهەمێکی له چاپ داوه کە هەندێ شیعری کوردی به شێوازی نوێ و لەسەر کێشی پەنجەیی تێدا بەدی دەکرێت. | ||
کلیدواژهها | ||
شیعری نوێی کوردی؛ سەرهەڵدان؛ تازەبوونەوه؛ پێشەنگی شیعری نوێ؛ لویس ئۆلسن فاسووم | ||
سایر فایل های مرتبط با مقاله
|
||
مراجع | ||
سەرچاوەکان
ئیلخانیزادە، سوارە (٢٠١٤). شەنگەسوار، سەرجەمی بەرھەمەکانی سواره. ئامادە کردن و پێداچوونەوەی سەلاحەددین ئاشتی، کۆکردنەوەی عومەر ئێلخانی.چاپی یەکەم، سلێمانی: غەزەلنووس.
حوسێنپوور، جەعفەر (ھێدی) (٢٠١٦). ئینجیل بە کوردی موکریانی. فەیسبووکی ھێدی.
ئینجیلی موقەددەس (١٩١٩). وەرگێڕانی فاسووم لە زمانی سەرەکی یۆنانییەوە، ئەمریکا.
فاسووم، لویس ئۆلسن (١٩١٢). کتێبی شیعرانی ڕووحانی. چاپی یەکەم. [شوێنی چاپ: نادیار. چاپی دووهەم ١٩١٤-١٩١٥].(دوایین لاپەرەی ئەم کتێبە کە فاسووم بە ئینگلیسی نووسیویەتی؛ ئوستاد عەلی مەیمەندی تایبەت بەم وتارە کردوویەتە کوردی).
فاسووم، لویس ئۆلسن (١٩١٩). ڕێزمانی زمانی کوردی بەکردەوە. ئەمریکا.
قازی، حەسەن (٢٠٠٨). سروودێکی لەبیرکراوی کوردی. ماڵپەڕی ڕوانگە.
کەریمی، عەلی (٢٠٠٨). نیشتمان، بڵاوکەرەوەی بیری کۆمەڵەی ژ.ک. ئامادە کردنی عەلی کەریمی، بەشی دیاریی کۆمەڵەی ژ.ک. بۆ لاوەکانی کورد، ١٩٤٣، لل ٩٠-٩٣. لەم چاپەی بنکەی ژیندا کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٨، لە ڕووی زنجیرەی لاپەڕەکانەوە دەبێتە لل ٢٨٤٠٢٨٧.
لۆر، ئێن. جەی. (٢٠٠٨). کورتەیەکی مێژوویی سەبارەت بە چالاکییەکان لە کوردستان. وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی. ماڵپەڕی ڕوانگە.
لێگری، جان. (٢٠٠٩). ئێڵ. ئۆ. فاسووم میسیۆنێری کوردان. ئاوریلی 1968. وەرگێڕانی لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی. ماڵپەڕی ڕوانگە. ٩ ی مارسی ٢٠٠٩. (ھەڵبەت پێویستە بڵێم کە جان. لێگری لە دایکەوە دەبێتە نەوەی دوکتۆر فاسووم.)
نەبی، عەدەن (٢٠٠٧). یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ئێران. وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی. ماڵپەڕی ڕوانگە، 5ی سێپتامبری ٢٠٠٧. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 1,030 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 608 |