
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,272 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,475 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,336 |
سازدانی دژەبیرەوەری له ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی سێ بەرهەمی عەتا نەهایی | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 10، دوره 7، شماره 1 - شماره پیاپی 11، شهریور 1400، صفحه 115-132 اصل مقاله (4.34 M) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2021.913 | ||
نویسنده | ||
عثمان هدایت* | ||
دانشجوی دکتری، گروه جامعه شناسی، دانشگاه شیراز، شیراز، ایران | ||
چکیده | ||
به هۆی چەقبەستوویی سازدانی بیرەوەریی میژوویی لەگەڵ ئیدیۆلۆژیی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەدا، سازدانی بیرەوەریی مێژوویی پەرەی سەندوووه. دەوڵەت-نەتەوەکان به تایبەت له ڕۆژههڵاتی ناویندا دەستیان داوەتە سازدانی بیرەوەریی مێژوویی گشتگیر و کەمینه ئێتنیکییەکانیان به تایبەت نەتەوەی کورد، بۆ بەرەنگاری، دژهبیرەوەرییان سازاندووه. بۆ باسکردن لەسەر سازاندنەوەی بیرەوەری و ئیستراتژییەکانی دژەبیرەوەری، کەڵکمان لە ڕوانگەی بیرەوەریی خەڵکیی ڕێبازی بیرمنگام و بیرۆکەی دژەبیرەوەریی فۆکۆ وەرگرتووه. پێشگریمانەمان ئەوە بووه که ڕۆمانی کوردی توانیویەتی ئهم سازاندنەوه بگرێتە ئەستۆ و بۆ ئهم مەبەستە له مێتۆدی شیکاریی گێڕانەوەیی کەڵکمان وەرگرتووه. ڕۆمانی یەکەمی عەتا نەهایی، گوڵی شۆڕان ، بە شێوازی ڕیالیستی و بە ستراتژیی خوێندنەوەی واقیعە سیاسییەکانی ڕابردوو بە نێونجێتیی ترۆماکان، ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵاتی نەخوازراو و کەڵکوەرگرتن لە فۆلکلۆر و بە هێماسازیی کەسایەتییەکان، باس لە ڕووداوگەلێک دەکات کە هاوکات لە نێوان شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی و لە کاتی دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوە لە ئێراندا، بە سەر خەڵکی کورددا هاتووە و بوونە هۆی پچڕان و ئاڵۆزیی بیرەوەری لای ئەوان. ڕۆمانی دووەمی نەهایی، باڵندەکانی دهم با، باسی ئەزموونی بەرەیەک و ئەزموونی شکستەکانی دەکات. ئەم ڕۆمانە بە ستراتژیی وەبیرهێنانەوە بۆ سازاندنەوەی بیرەوەریی بەرەیەک و هەروەها ڕۆمانتیککردنەوەی لەحن بۆ پیشاندانی کارەساتی فەرامۆشی، لە بەرەیەک باس دەکات کە بە خولیاکانیان نەگەیشتوون و بیرەورییەکانیان فەرامۆش کراون. ڕۆمانی سێیەم، گرهوی بهختی ههڵاڵە، بە خوێندنەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و واقیعە سیاسییەکانی، سیاسیکردنەوەی فۆلکلۆر و کەڵکوەرگرتن لە چیرۆکه کۆنهکان و هەروەها، باسکردنی کێشەی پەنابەری و سازاندنەوەی مێژوو، دەیهەوێت ئەزموونێکی نوێ لە بیرەوەریی بەرەیی ساز بکات. لە ئەنجامدا، ئەم سێ ڕۆمانە بە سازدانی بیرەوەریی بەرەیی، دژەبیرەوەرییەک ساز دەکەن کە بیرەوەریی لەخوارەوە بۆ سەره و، لە دژی بیرەوەریی ناسیۆناڵیزمی ئێرانی که بیرەوەریی گشتگیری ساز کردووه و لە سەرەوە بۆ خوارە، دەوەستێنەوه. | ||
کلیدواژهها | ||
بیرەوەریی مێژوویی؛ بیرەوەریی گشتگیر؛ دژەبیرەوەری؛ بیرەوەریی بەرەیی؛ ڕۆمانی کوردی | ||
مراجع | ||
سەرچاوەکان
کوردی
نەهایی، عەتا (1393). گرهوی بهختی هە ڵاڵه، چاپەمەنی مانگ، چاپی سێهەم.
نەهایی، عەتا (١٣٩٤). باڵندەکانی دهم با، چاپەمەنی مانگ، چاپی یەکەم.
نەهایی، عەتا (١٣٩٤). گوڵی شۆڕان، چاپەمەنی مانگ، چاپی یەکەم.
فارسی
اتابکی، تورج (١٣٩٣). تجدد آمرانه جامعه و دولت در عصر رضاشاه، ترجمه مهدی حقیقتخواه، تهران: ققنوس.
احمدی، حمید (١٣٧٩). قومیت و قومگرایی در ایران، افسانه و واقعیت، تهران: نشر نی.
اشکرافت، بیل و همکاران (١٣٩٥). فرهنگ اصطلاحات پسااستعماری، ترجمه حاجیعلی سپهوند، تهران: پژوهش آریاتبار.
اکبری، محمدعلی (١٣٨٤). تبارشناسی هویت جدید ایرانی، تهران: انتشارات علمی و فرهنگی.
برزویی، مجتبی (١٣٧٨). اوضاع سیاسی کردستان (از سال ١٢٨٥ تا ١٣٢٥)، تهران: فکر نو.
جلاییپور، حمیدرضا (١٣٨٥). فراز و فرودهای جنبش کردی (٥٨ تا ٦٨)، تهران: بیجا.
شولتسه، راینهارد (١٣٨٩). تاریخ جهان اسلام در قرن بیستم، ترجمه ابراهیم توفیق، تهران: پژوهشکده مطالعات فرهنگی و اجتماعی.
طلوعی، وحید و خالقپناه، کمال (١٣٨٧). «روایتشناسی و تحلیل روایت»، مجله خوانش، شماره ٥٢، صص 51-45.
فلیک، اووه (١٣٨٧). درآمدی بر تحقیق کیفی، ترجمه هادی جلیلی، تهران: نشر نی.
فوکو، میشل (١٣٩٢). دیرینهشناسی دانش، ترجمه نیکو سرخوش و افشین جهاندیده، تهران: نشر نی.
فوکو، میشل (١٣٩٣). نظم اشیاء: دیرینهشناسی علوم انسانی، ترجمه یحیی امامی، تهران: پژوهشکده مطالعات فرهنگی و اجتماعی.
فوکو، میشل (١٣٩٣). «نیچه، تبارشناسی، تاریخ»، ترجمه نیکو سرخوش و افشین جهاندیده، در تئاتر فلسفه، تهران: نشر نی.
لوکاچ، گئورک (١٣٨١). نظریه رمان، ترجمه حسن مرتضوی، تهران: نشر قصه.
نعمتیان، ساره و نودغانی، محسن و اصغرپور، احمدرضا (١٣٩٤). «چیستی و چرایی روش تحلیل محتوایی روایت»، سومین کنفرانس ملی جامعهشناسی و علوم اجتماعی.
نگری، آنتونیو و دیگران (١٣٨٩). بازگشت به آینده، ترجمه رضا نجفزاده، تهران: گام نو، چاپ سوم.
هابزبام، اریک. جی (١٣٨٣). ملت و ملیگرایی، ترجمه علی باش، انتشارات مهر دامون.
الیری، تیموتی (١٣٩٦). فوکو و ادبیات داستانی؛ کتاب تجربه، ترجمه فرهاد اکبرزاده، تهران: نشر بان، چاپ اول.
English
Anderson, B. (1983). Imagined Communities: Reflections on the Origin and the Spread of Nationalism, London; New York: Verso.
Foucault, M. (1977). Language, Counter-Memory, Practice: Selected Essays and Interviews (Cornell Paperbacks) 1st Edition.
Genette, G. (1980). Narrative discourse: An essay in method. Translated by Jane E. Lewin. New York: Cornell University Press.
Gregory, D. (2004). The Colonial Present, Malden, MA and Oxford, UK: Blackwell Publishing, 2004.
Hobsbawm, E. & T. Ranger. (eds). (1983). The Invention of Tradition. New York: Cambridge Univ. Press.
Hobsbawm, E. (1990). Nations and Nationalism since 1780, Cambridge: Cambridge University press.
Misztal, B. (2003). Theories of Social Remembering. Philadelphia: Open University Press.
Nora, p (1996). Ralmes of Memory .Vols 1_3. Trans .A. Goldhammer. NewYork.: Colombia Univ. Press.
Owen, R. (2004). State, Power and Politics in the Making of the Modern Middle East (London and New York: Routledge, 2004).
Polkinghorne, D. (1988). Narrative Knowing and the Human Sciences , US: University of New York Press.
Vali, A. (2003). Genealogeis of kurds: Construction of nation and national Identity in Kurdish historical writing, in Vali, Abbas (ed.), Essays on the Origins of Kurdish Nationalism, Costa Mesa, Mazda, pp. 58-107.
wertsch. j.V. (2002). voices of collective Remembering. New York: Colombia Univ. Press. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 916 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 566 |