
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,569 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,374 |
خوێندنەوەیەکی نوێی دیوانی حەریق، بە سەرنجدان بە ئاستی زمانی (لێکدانەوەی ن. کەڵهوڕ) | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 14، دوره 7، شماره 2 - شماره پیاپی 12، اسفند 1400، صفحه 231-251 اصل مقاله (456.59 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2022.548 | ||
نویسنده | ||
جعفر قهرمانی* | ||
کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی، آموزش و پرورش آذربایجان غربی، بوکان، ایران. | ||
چکیده | ||
لە ناو هەموو نەتەوەکاندا، ئهدهبى کلاسیک وەک بناغەیەکی بەهێز ناسراوە و دەکرێت زۆرێک لە بەسەرهات، ڕووداو، بارودۆخی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، خەڵکناسی و تەنانەت بەشێک لە ڕاستییەکانی مێژوویی لە ناو ئەدەبی کلاسیک و بەتایبەت شیعری کلاسیکدا هەڵێنجێن. حەریق یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کرمانجیی ناوەڕاستە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەند جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان ئەم دیوانە تووشی کەموکووڕی و ناتەواوییەکی زۆری وەک هەڵەی ڕێنووسی، خراپ خوێندنەوە، گۆڕان و داکەوتنی پیت و وشە بووە کە لە زۆر دێڕدا ئەم بابەتانە هۆی لێکدانەوەی هەڵە بووە. لە لایەکی ترەوە، چاپی دووبارەی ئەم دیوانە لە لایەن نەوزاد کەڵهوڕەوە نەتەنیا هەڵەکانی پێشووی ئەم دیوانەی کەم نەکردووەتەوە، بەڵکوو لەچاو چاپەکانی پێشوو زیاتر هەڵەی تێکەوتووە. کەواتە، ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، بێ ڕەچاوکردنی مێتۆدۆلۆژیی زانستی، ناسینی پێوەرەکانی ساخکردنەوەیی و ڕوانینی ڕەخنەیی بۆ دەق، کارێکی ناتەواوە. ئەم توێژینەوەیە، بە شێوازی شیکارانە – ڕەخنەیی چەند دێڕێکی * دیوانی حەریق، لێکۆڵینەوەی نەوزاد کەڵهوڕ، بە یارمەتیی نوسخە خەتتییەکان ساخ کردووەتەوە. مەبەست لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە تەنیا ساخکردنەوەی چەند دێڕێکی شیعری حەریق نییە، بەڵکوو لە ڕوانینێکی بەربڵاوتردا سەلماندنی ئەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، جیا لە خوێندنەوەی نوسخە خەتتییەکان -وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبێت شارەزای زانستگەلی شێوازناسی، کێشناسی و زانستی ڕەوانبێژیی ئەدەبیش بێت. دەرخستنی ئەو جۆرە هەڵانە دەتوانێت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بێت و ڕێگە لە دووپاتکردنەوەی هەڵەی هاوشێوە بگرێت. | ||
کلیدواژهها | ||
شیعری کلاسیک؛ ساخکردنەوەی زانستی؛ شیعری حەریق | ||
مراجع | ||
کوردی
ئهحمهدی شاوهیسی میکایلی، مهلاخدر (نالی) (1378). دیوانی نالی، لێکۆڵینهوه و لێکدانهوهی مهلا عەبدولکهریم مودهڕڕیس و فاتیح عهبدولکهریم. سنه: کوردستان، چاپی پێنجهم.
ئەحمەدی، ئیبراهیم (1393). زێوەری زمان. فەرهەنگی کینایە و دەستەواژەکانی کوردی سۆرانی. سنە: علمی کالج، چاپی یەکەم.
زێوییەیی، مەلا نەسروڵڵا (1369). دیوانی حەریق، لێکۆڵینەوە، نەجمەددین ئەنیسی. سەقز: سەیدییان، چاپی یەکەم.
---. (٢٠١١). دیوانی حەریق. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە نەوزاد کەڵهوڕ. هەولێر: نووسینگەی تەفسیر، چاپی یەکەم.
---. (1396). دیوانی حەریق. ساخکردنەوە، موحەممەد ئیسماعیلنەژاد. کەرەج: مانگ، چاپی یەکەم.
قارەمانی، جەعفەر (١٣٩٨). زانستی ڕەوانبێژیی ئەدەبی، بەشی یەکەم: جوانکاری. سنە: زانستگای کوردستان، چاپی یەکەم.
فارسی
جهانبخش، جویا (1378). راهنمای تصحیح متون. تهران: میراث مکتوب، چاپ اول.
---.(1381). «تصحیح متون کهن»، مجلە پژوهش و حوزە، شمارە ١١، پاییز ١٣٨١، صص ١١٦- 126.
عمادی حائری، محمد (١٣٨٧). «تصحیح متون با تاکید بر تصحیح متون فارسی». مجلە گزارش میراث. دورەی دوم، سال 3، ش ٢٥ و ٢٦، صص 4، ١٢.
هروی، نجیب مایل (١٣٨٠). تاریخ نسخەبرداری و تصحیح انتقادی نسخەهای خطی. تهران: کتابخانه مجلس. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 971 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 535 |