
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,536 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,359 |
گێڕانەوەی کارەساتی قەڵای دمدم لە نێوان کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی ئەسکەندەربەگی تورکمان و رۆمانی دمدم ی عەرەب شەمۆ | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 12، دوره 8، شماره 1 - شماره پیاپی 13، شهریور 1401، صفحه 175-185 اصل مقاله (381.89 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2022.010 | ||
نویسنده | ||
حسن سرباز* | ||
دانشیار زبان و ادبیات عربی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران. پژوهشکده کردستان‌شناسی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران. | ||
چکیده | ||
یه‌کێک له‌و کاره‌ساته گرینگ و خوێناوییانه‌ی له مێژووی کوردستان و پاش دابه‌ش کردنی ئه‌م ناوچەیە له نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌فه‌وی و عوسمانی رووی داوه، هێرشی شاعەباسی سه‌فه‌وی بۆ سه‌ر قه‌ڵای مێژوویی دمدم و به‌رخۆدانی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه به سه‌رکردایه‌تی ئه‌میرخانی برادۆست ناسراو به خانی له‌پ زێڕین که دوای به‌رگری و به‌رخۆدانێکی زۆر و دوای چه‌ند جار تێک شکاندنی سوپای سه‌فه‌وی، ئه‌و قەڵایە داگیر دەکرێ و ئەمیر خان له گه‌ڵ هه‌واڵانی دەکوژرێن. کاره‌ساتی قه‌ڵای دمدم بۆ یەکەم جار لە کتێبی مێژووی عالەم ئارای عەباسی نووسراوی ئەسکەندەر بەگی تورکماندا کە خۆی لە گەمارۆدانی قەڵا و هەموو رووداوەکانی پاش داگیر کردنیدا بەشدار بووە، تۆمار کراوە. ئەو کارەساتە له ئه‌ده‌بی زاره‌کی و ره‌سمی کوردیش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و به چه‌شنه‌کانی به‌یت و گۆرانی و شێعری حه‌ماسی و چیرۆک و رۆمان خۆی نواندووه. عه‌ره‌ب شه‌مۆ یه‌کێکه له‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبه مه‌زنانه‌ی که به شێوه‌ی رۆمانی مێژوویی ئه‌م رووداوه مێژووییه‌ی تۆمار کردووه. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌درێ بە شێوازی لێکۆڵینەوەیی-شیکارانە و بە پێی قوتابخانەی ئەمریکی ئەدەبی بەراورد، بەراوردێک بکرێ لە نێوان بۆچوون و ڕیوایەتی فەرمیی ئەسکەندەر بەگی تورکمان، نووسەری تایبەتی شاعەباسی سەفەوی و عەرەب شەمۆ نووسەر و رۆمان نووسی گەورەی کورد سەبارەت بە کارەساتی مێژوویی قەڵای دمدم. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو کتێبە بۆمان دەردەکەوێ کە بۆچوونی نووسەرەکانیان لە گێڕانەوەی ئەم کارەساتە و ناساندنی کەسایەتیی ئه‌میرخانی برادۆست و دانیشتووانی قەڵای دمدم و هۆکارەکانی هەڵگیرسانی شەڕ و دەرەنجامەکانی ئەو شەڕە زۆر جیاوازە. | ||
کلیدواژهها | ||
قەڵای دمدم؛ ئه‌میرخانی برادۆست؛ ئەسکەندەر بەگی تورکمان؛ مێژووی عالەم ئارای عەباسی؛ عەرەب شەمۆ | ||
مراجع | ||
کوردی:
بدلیسی، میر شەڕەف خان (2006). شەڕەفنامە، وەرگێڕانی مامۆستا هەژار. چاپی سێهەم. هەولێر: ئاراس.
پیرباڵ، فەرهاد (2000). مەلا مەحموود بایەزیدی یەکەمین چیرۆک‌نووس و پەخشاننووسی کورد. دەنگی کورد.
خانی، ئەحمەد (2008). مەم و زین. ئامادەکردن و پەراوێزنووسینی هەژار. چاپی دووەم. هەولێر: ئاراس.
شەمۆ، عەرەب (1984). دمدم، شوکر مستەفا کردوویە بە کرمانجی خواروو. چاپی دووەم. بەغدا: چاپخانەی کۆری زانیاری عێراق.
عومەر، سەروەر عەبدولرەحمان (2008). کارەساتی قەڵای دمدم لە بەر ڕۆشنایی سەرچاوە مێژوویی و دەقە فۆلکلۆرییەکاندا. چاپی یەکەم. سلێمانی: ئینستیتیۆتی کەلەپوری کوردی.
فیدایی، مەلا کەریم (1377). دمدم نامە. چاپی یاکەم. سەقز: ئینتشاراتی محەمەدی.
کەریم، مستەفا سالح (بێ تا). شەهیدانی قەڵای دمدم. سلێمانی. بێ نا.
ئوسکارمان (2014). توحفەی موزەفەرییە، پێشەکی و ساخکردنەوە و هێنانە سەر ڕێنووسی کوردی هێمن موکریانی. هەولێر: چاپخانەی هەولێر.
فارسی
ادیب الشعرا، میرزا رشید (1346). تاریخ افشار، به کوشش محمود رامیار و پرویز شهریار افشار. تبریز: چاپخانه شفق.
آقاجری، هاشم و همکاران (1390). «شورش قلعه دمدم، چگونگی و علل آن در عصر شاه عباس اول». فصلنامه علمی-پژوهشی تاریخ اسلام و ایران، دانشگاه الزهراء. سال بیست و یکم، شماره 9، ص‌ص 1-18.
پدرام، محمود (1373). تمدن مهاباد مجموعه آثار باستانی از قلعه دم دم تا تخت سلیمان. چاپ اول. تهران: نشر هور.
ترکمان، اسکندربیگ (1390). تاریخ عالم آرای عباسی. چاپ اول. تهران: انتشارات نگاه.
زندیه، حسن و قنبری، آرش (1395). «بررسی علل و پیامدهای سرکوب کردهای برادوست و فتح قلعه دمدم در دوران حکومت شاه عباس اول صفوی». پژوهشنامه تاریخهای محلی ایران. سال چهارم، شماره دوم، ص‌ص 19-28.
قربانی فر، یونس (1389). «مقایسه‌ی چگونگی بازنمونی رویداد تاریخی دمدم در دو روایت بیت دمدم و عالم آرای عباسی». نیمسال نامه تاریخ ن‌و. شماره اول. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 774 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 513 |