
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,596 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,386 |
نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 13، دوره 8، شماره 1 - شماره پیاپی 13، شهریور 1401، صفحه 187-202 اصل مقاله (426.06 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.34785/J013.2022.011 | ||
نویسنده | ||
فرهاد محمدی* | ||
استادیار گروە زبان و ادبیات کردی و عضو هیأت علمی پژوهشکده کردستانشناسی، دانشگاە کردستان، سنندج، ایران. | ||
چکیده | ||
شیعری کلاسیکی کوردی لە بواری وێنە شیعرییەکان، بابەتەکان، چەمکەکان، وشەکان و زاراوەکانەوە خاوەن وەها ئاستێکی بەرز و پێکهاتەیەکی یەکگرتوو و تۆکمەیە کە وەکوو بەڵگە دەیسەلمێنن بەبێ پاشخانێکی دەوڵەمەند بەدینەهاتوون و بێگومان لە ڕێگای ئاشنایەتی لەگەڵ ئەزموونگەلێکی شیعرییەوە بووە کە لەو ئاستەدا دەرکەوتوون. لە ڕوانگەی تیۆریی ئەدەبیی نێواندەقێتیشەوە ئەم بابەتە دانپێدانراوە کە پاشخانێکی شیعری لە بەدیهاتنی لایەنی وێنەیی، واتایی و پێکهاتەیی شیعری کلاسیکی کوردی دەوری گێڕاوە. لە نێوان تەواوی ئەو ئەگەرانەی کە ڕەنگە بیر و سەرنجی توێژەرانی بەرەو لای ڕابکێشرێت، بەپێی هێماکانی نێودەقی و دەرەوەیدەقی دەسەلمێندرێت کە پاشخانی شیعریی شیعری کلاسیکی کوردی بۆ شیعری کلاسیکی فارسی دەگەڕێتەوە؛ بەم بۆنەوە وێنەگەلێکی شیعری و زۆرێک بابەت لە نەریتی ئەدەبیی شیعری کلاسیکی فارسییەوە هاتۆتە نێو شیعری کلاسیکی کوردییەوە و بەردەوام لە شیعری شاعیراندا دووپات بۆتەوە. هەرچەند ئەم تایبەتمەندییە لە هەر سێ لقی شیعری کلاسیکی کوردیدا دەبینرێت، بەڵام لە شیعری گۆرانیدا، بە بەراورد لەگەڵ شیعری کوردیی ناوەندی و سەروودا، لاواز و کاڵترە. لەم توێژینەوەیەدا چۆنیەتیی کەڵکوەرگرتنی شاعیرانی کلاسیکی کورد لە نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسی تاوتوێ دەکرێ تا ڕوون ببێتەوە کە لە چ بابەتگەلێکی شیعریدا زۆرتر نەریتە ئەدەبییەکان دەرکەوتوون و ڕادەی داهێنەرێتینواندنی شاعیرانی کورد لە چ ئاستێکدایە. بەپێی دەستکەوتەکانی توێژینەوەکە، کاردانەوەی نەریتە ئەدەبییەکان لە شیعری غینایی و عیرفانیدا زۆرتر بەدیدەکرێ و شاعیران هەوڵیان داوە لە نێو بازنەی ئەم نەریتانەدا داهێنەرێتی و نوێکاری بنوێنن. خوڵقاندنی مەزموونی نوێ و خۆماڵیکردنەوەی وێنە شیعرییەکان و بابەتەکان، بەرچاوترین شێوەیە کە شاعیرانی کورد لە نێو نەریتە ئەدەبییەکانی شیعری کلاسیکی فارسیدا داهێنەرێتییان نواندووە. | ||
کلیدواژهها | ||
شیعری کلاسیکی کوردی؛ نەریتی ئەدەبی؛ داهێنەرێتیی هونەری؛ پاشخانی شیعری؛ نێواندەقێتی | ||
مراجع | ||
کوردی:
بێسارانی، مەلا مستەفا. (١٣٧٥). دیوانی بێسارانی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی حەکیم مەلا ساڵح. سنە: گۆران.
پارسا، سەید ئەحمەد. (١٣٩٧). ڕوونبێژی لە ئەدەبی کوردیدا. سنە: نالی.
جزیری، مەلا ئەحمەد کوڕی محەمەد. (١٣٩٣). دیوانی مەلای جزیری. شەرحی هەژار. پێداچوونەوەی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی. تاران: پەخشانگای پانیز.
خانی، ئەحمەد. (٢٠٠٥). مەم و زین. بەرهەڤکرن: تەحسین ئیبراهیم دۆسکی. هەولێر: چاپخانا وەزارەتا پەروەردێ.
ڕەنجووری، عومەر زەنگەنە. (١٩٨٣). دیوانی شیعر. لێکۆڵینەوەی محەمەد عەلی قەرەداغی. بەغا: ئافاقی غەربییە.
سالم، عەبدولڕەحمان بەگی ساحێبقران. (٢٠١٥). دیوانی سالم (دوو بەرگی). ساغکردنەوە و لێکدانەوە: مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕس، فاتیح مەلا عەبدولکەریم و محەمەدی مەلا کەریم. سلێمانی: بنکەی ژین.
سەجادی، بەختیار. (١٣٩٥).«شێوازناسیی وێژەی گۆرانی: تایبەتمەندییە سەرەکییەکان». پژوهشنامە ادبیات کردی. سال دوم، شمارە ٢. صص: ١٢٥-١٤٨.
ــــــــــــ (١٣٨٩). «مێژوونووسی ئەدەبی لە ئەدەبی کوردیدا». کۆمەڵە وتاری یەکەمین کۆڕی نێونەتەوەیی ئەدەبی کوردی. زانستگای کوردستان.
سەیدی، محەمەد سلێمان. (١٩٧١). دیوانی سەیدی. کۆکردنەوە و شیکردنەوەی محەمەد ئەمین کاردۆخی. سلێمانی: کامەرانی.
کاکەی فەلاح، حەمە حەمەئەمین قادر. (١٣٩٧). کاروانی شیعری نوێی کوردی. سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان.
مەحموودزادە، ڕەهبەر. (١٣٩٩). ئافاقی شیعری نالی. سنە: مادیار.
مەحوی، مەلا موحەممەدی کوڕی مەلا عوسمانی باڵخی. (١٣٨٩). دیوانی مەحوی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و موحەمەدی مەلا کەریم. چاپی شەشەم. سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان.
مەولەوی، عەبدوڕڕەحیمی کوڕی مەلا سەعید. (١٣٩٧). دیوانی مەولەوی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس. چاپی چوارەم. سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان.
نالی، مەلا خدر ئەحمەدی شاوەیسی. (١٣٨٩). دیوانی نالی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و فاتیح عەبدولکەریم. چاپی حەوتەم. سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان.
وەفایی، میرزا عەبدوڕڕەحیمی سابڵاخی. (١٩٧٨). دیوانی وەفایی. لێکۆڵینەوەی محەمەد عەلی قەرەداغی. بەغدا: کۆڕی زانیاریی کورد.
وەلی دێوانە، ڕەزا. (١٣٨٥). دیوانی وەلی دێوانە. وەرگێڕاوی ڕازی. سنە: بڵاوکردنەوەی کوردستان.
فارسی:
آلن، گراهام. (١٣٨٠). بینامتنیت. ترجمە پیام یزدانجو. تهران: نشر مرکز.
احمدی، سعید. (١٣٩٥). تجلی اشعار حافظ در ادبیات کردی. تهران: سخنوران.
پارسا، سید احمد. (١٣٨٨). تأثیرپذیری شاعران کرد ایران و عراق از حافظ شیرازی. تهران: مؤسسه تألیف، ترجمه و نشر آثار هنری متن.
جوانمردی، مصطفی و طارق یاراحمدی. (١٣٩٤). «تأثیرپذیری محوی کرد از اشعار فارسی و عربی سعدی شیرازی». هشتمین همایش ملی پژوهشهای زبان و ادبیات فارسی. صص: ٥٧٧-٥٩٤.
حافظ، شمسالدین محمد. (١٣٦٢). دیوان حافظ. تصحیح پرویز ناتلخانلری. چاپ دوم. تهران: خوارزمی.
دشتی، هادی. (١٣٩٧). نمود سنتهای ادبی فارسی در دیوان وفایی. پایاننامە کارشناسی ارشد زبان و ادبیات فارسی، دانشگاه کردستان. استاد راهنما: نجمالدین جباری.
شفیعیکدکنی، محمدرضا. (١٣٨٧). «تکامل یک تصویر». مجلە زبان و ادبیات فارسی دانشگاە خوارزمی. سال ١٦، شمارە ٦٠. صص: ٧-١٢.
شمس، اسماعیل. (١٣٩٢). «حافظ در ادبیات کردی». کتاب حافظ (زندگی و اندیشە). بە اهتمام اصغر دادبە. تهران: مرکز دایرەالمعارف بزرگ اسلامی.
مسبوق، سید مهدی. (١٣٩٢). «روابط بینامتنی قرآن با خطبەهای نهجالبلاغە». تحقیقات علوم قرآن و حدیث. سال دهم، شماره ٢. صص: ٢٠٥-٢٢٤.
نامورمطلق، بهمن. (١٣٩٠). درآمدی بر بینامتنیت: نظریهها و کاربردها. تهران: سخن.
ــــــــــــ (١٣٨٦). «ترامتنیت مطالعە روابط یک متن با دیگر متنها». پژوهشنامە علوم انسانی. شمارە ٥٦، صص ٨٣-٩٨. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 570 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 537 |