
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,511 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,351 |
ڕەوتی بزاوتی نەتەوەخوازی و نیشتمانپەروەری لە شیعری کوردیدا: لایەنی ئەرکی-واتایی و هونەری-ئەدەبی | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 13، دوره 9، شماره 2 - شماره پیاپی 16، دی 1402، صفحه 343-366 اصل مقاله (843.02 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.22034/jokl.2024.63038 | ||
نویسنده | ||
فرهاد محمدی* | ||
مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی، ئەندامی توێزینەوەی توێژینگەی کوردستانناسی، زانکۆی کوردستان، سنە، ئێران. | ||
چکیده | ||
کاتێک بیرۆکەیەک وەک تەوەرێکی زاڵ و ناوەندی لە شیعری نەتەوەیەکدا دەردەکەوێت، بۆ خۆی مێژوویەکی دەبێت کە چەندین قۆناغ دەگرێتەبەر. لە بواری لایەنی واتایی و هونەرییەوە، دەرکەوتنی ئەو بیرۆکەیە لە قۆناغەکاندا هاوشێوە نییە و ئاستەکەی جیاوازە. بۆ بیرۆکەی نەتەوەخوازی و نیشتمانپەروەری لە شیعری کوردیدا سێ قۆناغ دەستنیشان دەکرێت کە بریتین لە: ١. قۆناغی سەرهەڵدان و دەرکەوتن. 2. قۆناغی پەرەسەندن و مسۆگەری. 3. قۆناغی تەشق و پێگەیشتوویی. لە هەرکام لەم قۆناغانەدا دوو لایەنی ئەرکی- واتایی و هونەری- ئەدەبی ئەم بیرۆکەیە لە ئاستێکی تایبەتدا دەرکەوتوون. لەم توێژینەوەیەدا بە شێوەی شیکاری، ئاستی دەرکەوتنی ئەو دوو لایەنە لە سێ قۆناغی ئاماژەپێکراودا لێکدرایەوە. بەپێی دەستکەوتەکانی توێژینەوەکە، ئاستی لایەنی ئەرکی- واتایی بیرۆکەکە لە قۆناغی سەرهەڵداندا، ڕاگەیاندنییە و لایەنی هونەری- ئەدەبیش ئاستی ساکاربوون و ڕاستەوخۆبوونی هەیە. دەرکەوتنی بیرۆکەکە لە قۆناغی پەرەسەندندا، بەم جۆرەیە کە لایەنی هونەری- ئەدەبییەکە بەگشتی درێژەی قۆناغی پێشوویە، واتە تا ڕادەیەکی زۆر هەر ئەو ساکار و ڕاستەوخۆییە دەبیندرێت؛ بەڵام لایەنی ئەرکی- واتاییەکەی لە ئاستی بەرەو ناوەندێتی (ناوەندئاژۆیی) بزاوتی دەبێت. لە قۆناغی تەشقدا لایەنی ئەرکی- واتایی بیرۆکەکە دەگاتە ئاستی گوتاری و ناوەندێتی و لایەنی هونەری- ئەدەبییەکەشی لە ئاستی چۆنیەتیی نواندنەوەدا خۆی نیشان دەدات. | ||
کلیدواژهها | ||
نەتەوەخوازی؛ نیشتمانپەروەری؛ لایەنی ئەرکی-واتایی؛ لایەنی هونەری-ئەدەبی | ||
مراجع | ||
بەرزنجەیی، هەڵۆ (٢٠١٣). « لایەنی کوردایەتی لە شێعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێودا». لە کتێبی عەبدوڵڵا پەشێو: شاعیرێک لە ڕەگەزی سەربزێوی. کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: زیاد نادر عاڵڵایی. هەولێر: خانەی ئەربیل.
بێکەس، شێرکۆ (٢٠٠٦). دیوانی شێرکۆ بێکەس، ٦ بەرگ. سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
حاجی قادر کۆیی (١٣٨٦). دیوانی حاجی قادر کۆیی. لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە: سەردار حەمید میران و کەریم مستەفا شارەزا. سنە: شارەکتێبی میدیا.
خانی، ئەحمەد (٢٠٠٥). مەم و زین. بەرهەڤکرن: تەحسین ئیبراهیم دۆسکی. سپیرێز: دهۆک.
ڕەشید محەمەد، فوئاد و کارزان کەریم ئەمین (٢٠١٤). «چەمکی نوێی نیشتمانپەروەری لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا». گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ژمارەی ١، لل: ١٧٣-٢٠٠.
گیوی موکریانی، عەبدوڕەحمان (١٩٦٩). دیوانی حاجی قادری کۆیی. چاپی ٣، هەولێر.
مەلا کەریم، محەمەد (١٩٦٠). حاجی قادری کۆیی: شاعیری قۆناغێکی نوێیە لە ژیانی نەتەوەی کورد. بەغدا.
محەمەد، مەسعوود (١٣٩٨). حاجی قادری کۆیی. کەرەج: چاپەمەنی مانگ.
شێخولئسلامی، سەید محەمەد ئەمین (هێمن) (٢٠٠٦). هەواری خاڵی. چاپی دووەم. هەولێر: ئاراس.
شمیسا، سیروس (١٣٨٢). سبکشناسی شعر. چاپ نهم. تهران: فردوس.
ــــــــــــــ (1380). کلیات سبکشناسی. چاپ ششم، تهران: فردوس.
مکاریک، ایرنا ریما (١٣٨٥). دانشنامە نظریەهای ادبی معاصر. ترجمە مهران مهاجر و محمد نبوی. چاپ دوم، تهران: آگە.
Newton, K.M. (1997). Twentieth Century Literary Theory. Second edition, Macmillan Publishers Limited. Sadjadi, Bakhtiar. (2014). Friedrich Nietzsche and Post-Structuralism. Scholar’s press. Selden, Raman &peter Widdowson. (1993). A Reader's Guide to Contemporary Literary Theory. Third edition. University Press of Kentucky. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 332 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 219 |