
تعداد نشریات | 31 |
تعداد شمارهها | 334 |
تعداد مقالات | 3,274 |
تعداد مشاهده مقاله | 4,073,538 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,879,359 |
شیکاریی شیعری کوردیی منداڵان ( نموونە: منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی) | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقاله 14، دوره 9، شماره 2 - شماره پیاپی 16، دی 1402، صفحه 367-391 اصل مقاله (887.08 K) | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.22034/jokl.2024.63039 | ||
نویسندگان | ||
آرش مهربان* 1؛ سید اسعد شیخ احمدی2 | ||
1خوێندکاری ماستەری زمان و ئەدەبی فارسی، کۆلێژی زمان و وێژە، زانکۆی کوردستان، سنە، ئێران. | ||
2مامۆستای زمان و ئەدەبی فارسی، زانکۆی کوردستان، سنە، ئێران. | ||
چکیده | ||
بە پێچەوانەی سەدەکانی ڕابردوو کە بایەخێکی ئەوتۆ بە منداڵ و گوتاری منداڵانە نەدرابوو، ئەمڕۆکە منداڵ وەک کەسایەتییەکی هەستیار و گرینگ ناسراوە. لەم نێوەدا ئەدەبی منداڵان وەک یەکێک لەو بەستێنانەی کە هۆی پێوەندیی زیاتری منداڵ لەگەڵ دنیای دەوروبەریدا و ئاوێتەبوونی لەگەڵ حەز و خواستێکی منداڵانەیە، زۆر زیاتر لە پێشوو بایەخی پێدەدرێت. لە ئەدەبی منداڵاندا شیعر دەور و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و بەهۆی ئەوەی شیعری منداڵان هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی تایبەت بە خۆیەتی، نووسینی هەستیارییەکی بەرچاوی دەوێت. لەم توێژینەوەیەدا دوای تاوتوێی چەمکی منداڵ و قۆناغەکانی منداڵی، دوو بەرهەمی تایبەت بە منداڵان بە ناوەکانی منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی بەپێی پێوەرەکانی ئەدەبی منداڵان خوێندنەوەیان بۆکراوە. شێوازی ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە وەسفی– شیکارییە. لەم توێژینەوەیەدا وێڕای شیکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی شیعری منداڵان لە دوو بەرهەمی دەستنیشانکراو، لێکدانەوەی گشتی بۆ ناوەرۆکی شیعرەکان کراوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخەن ئەم شیعرانە بەپێی حەز و خواستی منداڵانە نەنووسراون و زیاتر تێکەڵبوونی چەمکەکانی گەورەساڵانە کە بە سەر دەقێکی منداڵانەدا سەپێندراون. لەبەرچاونەگرتنی شێوازی هۆنینەوەی شیعریی منداڵان، نەبوونی چەمکی خەیاڵ و وێنەی خەیاڵی تایبەت بە منداڵ، بوونی کۆمەڵێک هێما، خوازە و درکەی تایبەت بە شیعری گەورەساڵان و دەرکەوتنی لایەنی ئامۆژگاری شیعرەکان، ئاکامی هەڵسەنگاندن و شیکاریی ئەو دوو بەرهەمە شیعرییەیە کە لە باشووری کوردستان چاپ و بڵاو کراونەتەوە. | ||
کلیدواژهها | ||
منداڵان؛ ئەدەبی منداڵان؛ شێعری منداڵان؛ منداڵ و ژینگە؛ هۆنراوەی ژینگەیی | ||
مراجع | ||
چایچی، سیمین (١٣٩٧). ئەدەبی منداڵان لە زمانی کوردیدا و کێشەی چەندایەتی و چۆنایەتی. سنه: ماد.
حەمە ڕەشید بەرزنجی، عەلی (٢٠٢١). منداڵ و ژینگە. سلێمانی: ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
خامۆش، ڕۆستەم (٢٠٢١). هۆنراوەی ژینگەیی. سلێمانی: ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
زانستگای کوردستان (٢٠١٠). کۆمەڵە وتاری یەکەمین کۆڕی نێونەتەوەیی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم: سنە.
شەبانی، ئەحمەد (١٣٩٩). »شیعری منداڵان بە کەیفی گەورەساڵان: خوێندنەوەی شیعری کوردیی منداڵان لە کوردستانی ئێراندا«. پژوهشنامه ادبیات کردی. دەورە. ٦، ژ. ١ (٩)، لل. ٥٩-٧٤.
فەرهادی، حەمەساڵح (٢٠١٠ ). لەبارەی ئەدەبی منداڵانەوە. سنە: زانکۆی کوردستان.
فەللاح، شەریف (١٣٩٧). دەلاقە. سنە: ماد.
یەکێتی نووسەرانی کوردستان (٢٠١٣). چەند لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئەدەبی منداڵان: سلێمانی.
فارسی:
ابراهیمی، جعفر (١٣٨٩). ادبیات کودک و نوجوان ( شناسایی، ارزشیابی و ارزشگذاری). تهران: شرکت چاپ و نشر کتابهای درسی ایران.
پاکزاد، مهری و همکاران (1395). نگاهی بە ادبیات شفاهی و مکتوب کردی. بوکان.
جلالی، مریم (١٣٨٩). »اوزان شعر فارسی در شعر کودک«. کتاب ماە کودک و نوجوان. ش. ١٥٩ صص. ٧٩-٨٢.
حجازی، بنفشە (١٣٧٩). ادبیات کودک و نوجوان. تهران: نشر مرکز، چاپ سوم.
رندلز، کیمبرلی )١٣٩٤). ادبیات کودک. تهران: افق.
شکوهی، غلامحسین (1399). تعلیم و تربیت و مراحل آن. مشهد: آستان قدس رضوی.
قزل ایاغ، ثریا (1393). ادبیات کودکان و نوجوانان و ترویج خواندن. تهران: سمت.
کدکنی، شفیعی (١٣٧٦). موسیقی شعر. تهران: انتشارات آگاه، چاپ پنجم.
کریمی، یوسف (١٣٩٩). روانشناسی اجتماعی. : نظریهها و مفاهیم و کاربردها، تهران: نشر ارسباران.
مدنی، داوود و خسروی، شکیب (١٣٨٨). »نشانهشناسی زبان در شعر کودک«. فصلنامه تخصصی ادبیات فارسی، دانشگاه آزاد اسلامی، ش. 23، صص. 102-103.
Huck, Charlotte (1997). Childrens Lit. In the Elementary School. 6 th ed. McGraw-Hill. Editorial Board, International Research in Children's Literature. (2013( V. 6, P. 127-142. Styles, Morag (2018). The Case for Children’s Poetry. University of Cambridge. | ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 1,842 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 543 |