| تعداد نشریات | 31 |
| تعداد شمارهها | 395 |
| تعداد مقالات | 3,812 |
| تعداد مشاهده مقاله | 5,324,351 |
| تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 5,544,643 |
توێژینەوەى پێکهاتە سەرەکییەکانی تێکستی گێڕانەوەیی بەیتی زەمبیل فرۆش لە ڕوانگەی تیۆرییەکانی ژپ لینیتڤۆڵت-ەوە | ||
| پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
| مقالات آماده انتشار، اصلاح شده برای چاپ، انتشار آنلاین از تاریخ 06 دی 1404 | ||
| نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
| شناسه دیجیتال (DOI): 10.22034/jokl.2024.142157.1398 | ||
| نویسندگان | ||
| پیشرهو عبدالله حمهغریب1؛ سید احمد پارسا* 2 | ||
| 1گروه زبان و ادبیات فارسی، دانشکده زبان و ادبیات، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران | ||
| 2استاد زبان و ادبیّات فارسی، دانشکده زبان و ادبیات، دانشگاه کردستان، سنندج، ایران | ||
| چکیده | ||
| لە هەر چیرۆکێک یان حیکایەتێکدا، پلان و شێوازی گێڕانەوەی تایبەت بەکار دەهێنرێت. ڕەخنەگرانی ئەدەبی لەم دەیان ساڵەی دواییدا شێوازەکانی گێڕانەوە زیاتر سەرنجیان لەسەر پێکهاتە و چۆنیەتی پێکهێنانی بەرهەمەکان بووە نەک ناوەڕۆک. کێشە سەرەکییەکانی توێژەران گرنگیدان بە گونجاندنی ئەم شێوازانە لەگەڵ دەقی نوێدا بووە. بەیت وەک حیکایەتێکی درێژ کە بریتییە لە گێڕانەوە له لایهن کەسێک بەناوی بەیتبێژەوە، گێڕدراوەتەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵ دەدات بەیتی زەمبیلفرۆش کە یەکێکە لە بەیته کۆنەکانی ئەدەبی کوردی بە بەکارهێنانی میتۆدی لێکۆڵینەوەی وەسفیی- شیکارانە و کەڵکوەرگرتن لە چەمکە کردارییەکانی بواری تایپۆلۆژیای گوتاری گێڕانەوە لە ڕوانگەی ژپ لینیتڤۆڵت شی بکرێتەوە. جێگەی خۆیەتی تیشک بخرێتە سەری کە ئایا ئەم گێڕانەوەیە لەسەر چ بنەمایەکی هونەری گێڕانەوە دارێژراوە؟ یاخود ئایا بەوەی کە هونەرێکی کۆنە، تا چەند هەموو پێکهاتە و تێما سەرەکییەکانی دەقێکی گێڕانەوەیی تێدایە؟ شرۆڤەکردنیشى بە پێى تازەترین تیۆری ئەنجام دراوە کە ئەوەش بۆ خۆی جێگەى پرسیارەکە چۆن دەقێکى کۆن بە پێودانگى تیۆرییەکى نوێ شرۆڤە دەکرێت؟ هەڵبەت لە نێوان ئەم باسەدا زۆر ورد ئەو پەیوەندییە لێکدراوەتەوە. له دوای گەڕان و کنە و پشکنین، دەرکمان بەوە کرد کە بەیتى زەمبیلفرۆش وەک دەقێکى زارەکى زۆر ورد و پوخت زۆرینەى پێکهاتە سەرەکییەکانى دەقى گێڕانەوەى تێدایە و بەیتبێژ زۆر جوان توانیویە ئەم بەیتە بباتە ئاستى حیکایەتێک کە شایانى ئەوە بێت بگێڕدرێتەوە. وردەکارى تیۆرەکانى ژپ لینیتڤۆڵت هەر لە جیاکردنەوەى نووسەرى ڕاستەقینە، نووسەرى ناڕاستەقینە، خوێنەرى ڕاستەقینە و خوێنەرى ناڕاستەقینە گۆڕاوە بۆ بەیتبێژى ڕاستەقینە و بەیتبێژى ناڕاستەقینە و زۆر جوان جیاکراوەتەوە. هەروەهاش، جیاوازى لە نێوان وەگێڕ و کارەکتەر و نووسەرى ڕاستەقینە و نووسەرى ناڕاستەقینە خراوتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. واژگان کلیدی: روایتشناسی، متن روایی، بیت زنبیل فروش، راوی، روایتشنو. | ||
| کلیدواژهها | ||
| گێڕانەوەناسی؛ ژپ لینیتڤۆڵت؛ دەقی گێڕانەوەیی؛ بەیتی زەمبیل فرۆش؛ وەگێڕ؛ گێڕانەوەبیست | ||
| مراجع | ||
|
| ||
|
آمار تعداد مشاهده مقاله: 3 |
||