| تعداد نشریات | 34 |
| تعداد شمارهها | 459 |
| تعداد مقالات | 4,350 |
| تعداد مشاهده مقاله | 6,768,607 |
| تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 6,623,572 |
لایەنی هونەری و جوانیناسانەی شیعری مەولەوی: ساکاربێژی وەک مۆرکی زاڵ | ||
| پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
| مقاله 10، دوره 12، شماره 1 - شماره پیاپی 21، شهریور 1405، صفحه 185-198 اصل مقاله (554.27 K) | ||
| نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
| شناسه دیجیتال (DOI): 10.22034/jokl.2024.142015.1392 | ||
| نویسنده | ||
| فرهاد محمدی* | ||
| دانشیار زبان و ادبیات کردی، دانشکدە زبان و ادبیات، عضو هیأت علمی پژوهشکده کردستانشناسی، دانشگاە کردستان، سنندج، ایران. | ||
| چکیده | ||
| ئامرازە ئەدەبییەکان، بەتایبەت لقی جوانکاری، لە شیعری مەولەویدا هێندە زۆر و زەق نین و ئەوانەش لە شیعرەکانیدا دەرکەوتوون، بە مەبەستی ڕازاندنەوە و خەمڵاندن بەکار نەبراون، بەڵکوو پێویستی وتە و دەربڕینن و بە چەشنێک لە نێو دێڕە شیعرەکانیدا تواونەتەوە کە زۆر سروشتی دەنوێندرێن. بەم پێیە ڕوونە کە لایەنی هونەری و جوانیناسیی شیعری مەولەوی تەنیا لە چوارچێوەی ئامرازە ئەدەبییەکاندا سنووردار نابێتەوە و بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئەم لایەنە لە شیعری مەولەویدا پێویستە بە دوای تایبەتمەندیگەلێکی دیکەوە بگەڕین. لەم توێژینەوەیەدا شیعری مەولەوی بە شێوەی وەسفی-شیکاری لە بواری هونەری و جوانیناسییەوە تاوتوێ کرا و دەستکەوتەکان سەلمێنەری ئەم بابەتەیە کە ساکاربێژیی هەستدارانە وەک تایبەتمەندییەکی زاڵ، دەبێتە تەوەری ناوەندیی هونەر و جوانیی شیعری مەولەوی. ئەم ساکاربێژییە خۆی بەرهەمی هۆکارگەلێکی جۆربەجۆرە کە لە نێوانیاندا پەیوەندییەکی واتادار و تۆڕئاسا لە ئارادایە. «پێکهاتەی زەینییەتی شیعری و خەیاڵی شاعیرانە» و «چەشنی بەردەنگی شیعریی شاعیر» سەرچاوەی ئەو ساکاربێژییە لە شیعری مەولەویدایە. «شوێننەکەوتن لە نەریتە ئەدەبییەکان»، «پشتنەبەستن بە نوێنەکە دەربڕینەکان» و «ڕاستیی بێژە» لە ڕیزی بنەماکانی پێکهاتەی زەینییەتی شیعری و خەیاڵی شاعیرانەی ئەم شاعیرەیە. کەڵکوەرگرتن لە دیاردە سروشتی و فەرهەنگییە ناوچەییەکان بۆ پێکهێنانی چەمک و دەربڕینی مەبەستەکانی، سەرەکیترین دەرکەوتەی ساکاربێژییە لە شیعری مەولەویدا. | ||
| کلیدواژهها | ||
| مەولەوی؛ ساکاربێژی؛ جوانیناسی؛ ڕەوانبێژی؛ بەردەنگی هونەری | ||
| مراجع | ||
|
- کوردی:
خەزنەدار، مارف. (٢٠٠٣). مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی سێیەم. هەولێر: ئاراس.
سەجادی، بەختیار. (١٣٩٥). «شێوازناسیی وێژەی گۆرانی: تایبەتمەندییە سەرەکییەکان». پژوهشنامە ادبیات کردی، ٢ (٢): ١٢٥-١٤٨.
سەجادی، بەختیار و مەزهەر ئیبراهیمی. (١٣٩٦). زمان و وێژەی کوردی. سەقز: گوتار.
سەججادی، عەلائەدەین. (١٣٩١). مێژووی ئەدەبی کوردی. سنە: کوردستان.
قادر محەمەد، ئەنوەر. (٢٠٠٧). لیریکای شاعیری گەورەی کورد، مەولەوی. چاپێ سێیەم، سلێمانی: سەردەم.
محەمەدپوور، عادڵ. (١٣٨٨). سۆزی لیریکا لە ئەزموونی شیعری کوردیدا. تاران: ئیحسان.
محەمەدی، فەرهاد. (١٤٠١). «نەریتی ئەدەبی و داهێنەرێتیی هونەری لە شیعری کلاسیکی کوردیدا: بە سەرنجدان بە شیعری کوردیی ناوەندی و سەروو». پژوهشنامە ادبیات کردی، ٨ (١): ١٨٧-٢٠٢.
مەولەوی، سەیید عەبدوڕڕەحیم. (١٣٩٧). دیوانی مەولەوی. کۆکردنەوەی مەلا عەبدولکەریم مودەڕڕیس. چاپی چوارەم. سنە: کوردستان.
هاڵبێرگ، پێتەر. (٢٠١٨). تیۆریی ئەدەبی و شێوازناسی. ئامادەکردنی و وەرگێڕانی ئەنوەر قادر محەمەد. سلێمانی: ئەندێشە.
- فارسی:
پیروز، غلامرضا. (١٣٨٧). «نقد نو در بوته نقد با تکیه بر نگرش سیستمی». جستارهای نوین ادبی. ش. 160: 99-114.
شفیعیکدکنی، محمدرضا. (13٩١). رستاخیز کلمات. چاپ سوم، تهران: سخن.
عثمانپور، کلثوم. (١٣٨٩). دوزخ دوری: زیباییشناسی دیوان اشعار مولوی کرد. سلیمانیە: وزارت روشنفکری اقلیم کردستان.
فتوحی، محمود. (١٣٨٦). بلاغت تصویر. تهران: سخن.
مکاریک، ایرنا ریما. (١٣٨٥). دانشنامە نظریەهای ادبی معاصر. ترجمە مهران مهاجر و محمد نبوی. چاپ دوم، تهران: آگە. | ||
|
آمار تعداد مشاهده مقاله: 362 تعداد دریافت فایل اصل مقاله: 42 |
||