تعداد نشریات | 30 |
تعداد شمارهها | 289 |
تعداد مقالات | 2,828 |
تعداد مشاهده مقاله | 3,314,078 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,382,395 |
ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەکی شیعری نالی لە ئاستی زمانیدا | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقالات آماده انتشار، پذیرفته شده، انتشار آنلاین از تاریخ 01 شهریور 1403 | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.22034/jokl.2024.138052.1245 | ||
نویسنده | ||
جعفر قهرمانی* | ||
کارشناس ارشد زبان و ادبیات فارسی | ||
چکیده | ||
ساخکردنەوەی ڕەخنەیی دیوانی شاعیران کلاسیک، بەتایبەت شاعیرانی خاوەن شێواز و ناسراو یەکەمین هەنگاو بۆ ساخکردنەوەی ئەو بەرهەمانەیە. نالی لە پێشەنگەکانی قوتابخانەی کوردیی ناوەندییە کە کارتێکەریی لەسەر بەشێکی بەربڵاو لە شاعیرانی دوای خۆی بووە. دیوانی نالی یەکێک لە بەرهەمە ناوازە و ناسراوەکانی وێژەی کوردییە کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن ساخکەرەوانەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛ بەڵام هێشتا بوونی هەڵە لە ئاستی زمانی، وشەیی و لێکدانەوەیی لە بەشێک لە شیعرەکانیدا بابەتێکی دیارە. ئەو توێژینەوەیە هەوڵێک بووە بۆ ڕاستکردنەوەی چەند هەڵەیەکی شیعری نالی لە ئاستی وشەیی و لێکدانەوەیی و دەرخستنی دوو چوارینە لە بەشی فارسی دیوانی نالی کە بە هەڵە بە ناوی نالی تۆمار کراوە. خراپ خوێندنەوە لە لایەن بنووسان و ساخکەرەوان و دەست تێوەردانی هەڵە هۆی تێکدانی بەشێک لە شیعرەکانی نالی بووە و لە ئەنجاما لە زۆر دێڕدا لێکدانەوەی ناتەواوی لێکەوتۆتەوە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا بە پشتبەستن بە پێوەری ڕەوانبێژی و پێوەری زمانی لە دێڕە دەستنیشان کراوەکانی دیوانی نالی، هۆی دروستی وشە ڕاستکراوەکان دەربڕاوە. ئەو توێژینەوەیە بە شێوازیی شیکارانە– وەسـفی شیعری نالی خستۆتە بەر پشکنین. دەرخستنی هۆکارەکانی دروستی وشە و واتای دێڕە راستکراوەکان لە لایەک سەلمێنەری مەودای زۆر لە نێوان وتەی شاعیر و بۆچوونی ساخکەرەوەیە و لە لایەکی تر، دەرخەری هۆکاری سەرهەڵدانی بەشێک لە هەڵەکانی شیعری نالی بووە. ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ڕوونی دەکاتەوە شیعری نالی چ لە باری لێکدانەوەیی و چ لە باری ساخکردنەوەیی پێویستی بە پێداچوونەوە و ساخکردنەوەی دووبارە بەپێی نوسخە خەتییەکان هەیە. | ||
کلیدواژهها | ||
نالی؛ ساخکردنەوەی ڕەخنەیی؛ شیعری کلاسیک | ||
مراجع | ||
| ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 113 |