تعداد نشریات | 30 |
تعداد شمارهها | 289 |
تعداد مقالات | 2,828 |
تعداد مشاهده مقاله | 3,313,266 |
تعداد دریافت فایل اصل مقاله | 4,381,494 |
فەرھەنگ لە ئاوێنەی زماندا؛ سەرنجدانێکی وشەی "دووگیان" لە زمانی کوردییدا | ||
پژوهشنامه ادبیات کردی | ||
مقالات آماده انتشار، اصلاح شده برای چاپ، انتشار آنلاین از تاریخ 19 اسفند 1402 | ||
نوع مقاله: مقاله پژوهشی | ||
شناسه دیجیتال (DOI): 10.22034/jokl.2024.139693.1327 | ||
نویسنده | ||
ناصح ملائی* | ||
دکتری زبان و ادبیات عربی؛ کارشناسی زبان و ادبیات کردی؛ دبیر آموزش و پرورش ناحیه 2 سنندج؛ مدرس دانشگاه فرهنگیان سنندج، کردستان | ||
چکیده | ||
وشەکانی زمان ھەڵگری پاشخانێکی فەرھەنگیین و دەتوانن بیروبۆچوون و جیھانبینیی داھێنەرانەران و ھەروەھا بەکارھێنەرانیان لە درێژەی مێژوودا دەر بخەن. بازنەی وشەکان لە سەرەتادا زۆرزۆر بەرتەسک بوو و مرۆڤ لە ڕێگای ئەزموونی بەردەوامەوە توانی لە سروشت و ئینجا لە کۆمەڵگادا بەرەبەرە ئەو بازنەیە بەربڵاوتر بکات. زاوزێ و منداڵداریی، یەکێک لە سەرەتاییترین ئەزموونەکانی مرۆڤە کە ھەوڵی داوە لە زماندا جێگایان بۆ بکاتەوە و وشەیان بۆ داڕێژێت. کاتێک منداڵێک دەکەوێتە منداڵدانی ژنێکەوە، چیتر ئەو ژنە وەکوو پێشتر سەیر ناکرێت. ئەمڕۆ لە زمانی کوردییدا چەند وشەیێک وەک دووگیان، سکپڕ و لەمەپەڕە و ھتد بۆ وەھا ژنێک ھەن کە لە نێوانیاندا وشەی دووگیان وەکوو موڵکی تایبەتی کورد، بەرچاو و خاوەن تایبەتمەندیی سەرنجڕاکێشی خۆی دەر دەکەوێت و دەتوانێت لەم ڕووەوە لایەنێکی جیھانبینیی مرۆڤی کوردمان بۆ ڕوونتر بکات. ئەم وتارە لە ڕێگای شێوازی گێڕانەوەیی-شیکارییەوە ھەوڵ دەدات ئاوڕێک لە وشەی دووگیان بداتەوە تاکوو لە پاڵ تایبەتمەندییە زمانییەکانیدا، تایبەتمەندییە فەرھەنگییەکانی پشتەوەیمان بۆ دەر بخات. گرنگترین ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوە ئەوەیە کە وشەی دووگیان جیھانبینیی مرۆڤانەی کورد بەرانبەر بە مرۆڤ بەگشتیی و ژن بەتایبەت بەجوانیی نیشان دەدات. ئەم وشەیە نیشان دەدات کورد بە ڕێزێکی زۆرەوە مامەڵە لە گەل دایکدا دەکات، و وەکوو مرۆڤێکی گیانلەبەری خاوەنماف سەرنجی ئاولەمەکەشی دەدات. ھەروەھا ڕەنگە وشەی پیرۆزی دووگیان، وەکوو یادگارێکی سەردەمی دایکسالاریی، لە زمانی کوردییدا خاوەن تەمەنێکی دوو تا سێ ھەزار ساڵە ببێت و لە لایەن ژنانیشەوە داھێنرابێت. لە لایێکیتریشەوە، پێکھاتەی ئەم وشەیە یەکێک لە کۆنترین ڕێکارەکانی وشەڕۆنانی زمانی کوردییمان بۆ دەر دەخات. | ||
کلیدواژهها | ||
کورد؛ فەرھەنگ؛ زمان؛ دووگیان؛ جیھانبینیی | ||
مراجع | ||
| ||
آمار تعداد مشاهده مقاله: 35 |